وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، وڵاتانی رۆژئاوا به‌رپرسیاری یه‌كه‌من له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه ئێستا به‌سه‌ر ئۆكرانیا دێت و ئۆكرانیا جینۆسایدی دژ به گه‌لی دۆنێستك و لۆهانیسك ئه‌نجامداوه، بۆیه بریاری ده‌ستپێكردنی ئۆپراسۆنێكی پاراستنی ئه‌و دوكۆماره و ئازادكردنی ئۆكرانیا له نازییه‌كانداوه.
ئاوێنه: سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له پاش كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌ردو نوێنه‌رانی كۆماری لۆهانیسك و دۆنێتسك و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هۆكاری ئه‌م جه‌نگه‌ی ئۆكرانیا و روسیا وڵاتانی رۆژئاوایە وئەوان پاڵپشتیکاری جینۆسایدی ناوچەکەن.
وتیشی، "ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتگیری خۆیان بۆ ئۆكرانیا دوپاتكرده‌وه ته‌نانه‌ت له‌و هه‌فتانه‌ی كۆتایدا، به‌ته‌واوی بڕیاری هێرشكردن و به‌كارهێنانی هێزی دژ به گه‌لی دۆنێتسك لۆهانیسك راگه‌یاند، هه‌ر له‌و كاته‌ی ناتۆ رایگه‌یاند كه هیچ رێگایه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا بكه‌نه به‌شێك له هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان، ئۆكرانیا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنان و پیتاندنی یۆرانیۆمی ده‌كرد، لەئێستاشدا ئامادەی هەمو دانوستانێکین بە مەرجێک ئۆکرانیا چەک دابگرێت".
رونیشیكردوه، "روسیا نه‌یده‌توانی به‌م شێوه‌یه بڕوانێته ئه‌و هێرش و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه ده‌كرێته سه‌ر گه‌لی دۆنێتسك و لۆهانیسك، بۆیه به فەرمانی سه‌رۆك پوتین، پلانی ئۆپراسیۆنی پاراستنی ئه‌و دو كۆماره‌مان جێبه‌جێكرد".
لاڤرۆڤ رونیشیكرده‌وه، "رۆژئاوا ئۆكرانیا روبه‌ڕوی ئه‌م دۆخه‌كرده‌وه و ناچاربوین ئۆكرانیا له هه‌ڕه‌شه‌كردنه جدییه‌كانی رابگرین، بۆیه ئۆپراسۆنێكمان ده‌ستپێكرد له پێناو دورخسته‌نه‌وه‌ی ئه‌و نازیانه‌ی كه ده‌ستیان به‌رسه‌ر ئۆكرانیادا گرتوه و ئۆكرانیا له ژێرده‌ستی رزگاربكه‌ین".