نەتەوەیەكگرتووەكان؛زياتر له ١٠٠ هەزار هاووڵاتی سڤیل لەئۆكرانیا ئاوارەبوون
  2022-02-25       366       


وتەبێژی كۆمیسەرایەتی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت ، تا ئێستا زیاتر لە 100 هەزار هاووڵاتی سڤیل لە وڵاتی ئۆكرانیا بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ئەو وڵاتەوە ئاوارە بوون .

ئاوێنه‌: شابیا مانتۆ، وتەبێژی كۆمیسەرایەتی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی ئاڵۆزییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئۆكرانیا لەگەڵ ڕووسیا زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاووڵاتی سڤیلی ناوچەكە ماڵەكانیان بەجێ هشتووە و چەند هەزار كەسیش سنووریان تێپەڕاند بێت و ئاوارە بوون.

هاوكات راڤینا شەمداسانی، وتەبێژی كۆمیسەرایەتی بڵای مافەكانی مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكراشیكردووە، كە لە ئەنجامی بۆردوومانەكان و هێرشەكانی ئاسمانی رووسیا بەدەیان هاووڵاتی مەدەنی كوژراون و زیاتر لە ١٠٢ هاووڵاتی سڤیلیش بریندار بوون و پێشبینی زیاتر دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×