وته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) رایگه‌یاند، شه‌ڕ له ئۆكرانیا، شه‌ڕی هه‌ژمونی نێوان ناتۆ و روسیایه، ئێمه ده‌زانین كه جگه له مردن ئه‌و شه‌ڕه هیچ شتێك به گه‌لان نابه‌خشێت، ده‌شڵێت، "داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ین بۆ شه‌ڕی ئۆكرانیا ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت و رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر".
ئه‌برو گونای، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ناوه‌ندی پارته‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره، له‌باره‌ی شه‌ڕی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، "گه‌ل و ئاشتی جیهانی دیسان كه‌وته ژێر مه‌ترسیه‌كی گه‌وره، شه‌ڕ له ئۆكرانیا، شه‌ڕی هه‌ژمونی نێوان ناتۆ و روسیایه، ئێمه ده‌زانین كه جگه له مردن ئه‌و شه‌ڕه هیچ شتێك به گه‌لان نابه‌خشێت، شه‌ڕی هه‌ژمونخوازی له نێوان روسیا و ناتۆ له ئه‌فغانستان و لیبیا له‌به‌رچاوه، گه‌لی لیبیا تائێستاش باجی ئه‌و شه‌ڕه ده‌ده‌ن، پێویسته به دانوستان، شێوازی دیبلۆماسی، دیالۆگ و شێوازی ئاشتیانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، سیاسه‌ت به شێوه‌ی سه‌ربازی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی جیهانی".
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ ببن، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ده‌بێت هێزه‌كانی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوی ئاسایش و هاوكاری ئه‌وروپا رۆڵی خۆیان بگێڕن و پرسیار له گه‌لانی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌تی سه‌ره‌كی ئیراده و ویستی گه‌لانه، پێویسته دید و روانگه‌ی چاره‌سه‌ر به گوێره‌ی ئیراده‌ی گه‌لان بێت، ئێمه داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ین بۆ شه‌ڕی ئۆكرانیا ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت و رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر".
24ی ئه‌م مانگه، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، بڕیاریداوە سوپای وڵاتەکەی ئۆپراسیۆنێکی تایبەت لە دۆنباس (باشوری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا) دەستپێبکات، ئامانجی ئۆپراسیۆنەکەش "پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی ناوچەکەیە نەک داگیرکردنی خاکی ئۆکرانیا، بەڵام رێگەش نادەین ئۆکرانیا بکرێتەبارمتەی ناتۆ و لەرێگەیەوە هەڕەشە لە ئاسایشی وڵاتەکەمان بکرێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینیش دوه‌مڕۆژی هێرشی روسیایه بۆ سه‌ر ئۆكرانیا و سات له دوای سات هێرشه‌كه فراوانتر ده‌بێت و هێزه‌كانی روسیا له داگیركرنی كیێڤی پایته‌خت نزیكبونه‌ته‌وه، به‌پێی وته‌ی پارێزگاری شاره‌كه‌ش، هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌ستیانكردوه به دابه‌شكردنی چه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت پارێزگاری له خاكی ئۆكرانیا بكه‌ن.