پوتین: ئۆكراینا بەچەكی قورس شارەكانی خۆی بۆردوومان دەكات
  2022-02-25       594       

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا رای گەیاند ئۆكراینا بەفەرمانی وڵاتانی دەرەكی و بەچەكی قورس شارەكانی خۆی بۆردوومان دەكات.

پوتین لە وتەیەكدا داواشی لە فەرماندە سەربازییەكانی ئۆكراینا كردووە، ڕێگە نەدەن هاووڵاتییانی مەدەنیی ئۆكراینی، وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاربهێندرێن.

هەروەها رای دەگەیەنێت كە ڕێككەوتن لەگەڵ سوپای ئۆكراینادا ئاسانترە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری وەك ڕێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی ئۆكراینا.

ئەمەش لە كاتێكدایە ئەم ئێوارەیە هێزەكانی سوپای رووسیا لە كیێڤی پایتەخت نزیك بوونەتەوە و لە چەند لایەكەوە گەمارۆیان داوە، وڵاتانی ئەورووپاش نیگەرانییان دەربڕیوە لەوەی كیێڤ لە كاتێكی زوودا بكەوێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×