سوپای چیچان وه‌ك یه‌كه‌م سوپای ئیسلامی پشتیوانی بۆ هێرشه‌كانی روسیا له دژی وڵاتی ئۆكرانیا ده‌ربڕی.
ئاوێنه: ئاژانسی "سپۆتنیك"ی روسی بڵاویكرده‌وه كه ره‌مه‌زان قه‌دیرۆف سه‌رۆكی چیچان زیاتر له 10 هه‌زار چه‌كداری كۆكردووه‌ته‌وه تا بۆ پشتیوانی روسیا ره‌وانه‌ی ئۆكرانیایان بكات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، ره‌مه‌زان قه‌دیرۆفه‌وه داوای له جه‌نگاوه‌رانی وڵاته‌كه‌ی كردووه په‌یوه‌ندی به فه‌وجی ئه‌حمه‌د حاجی قه‌دیرۆفه‌وه بكه‌ن تا ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكرێن و له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ، پشتیوانی روسیا بكه‌ن.
هاوكات رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه فیرقه‌یه‌كی هێزه تایبه‌ته‌كانی چیچان هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن و كوشتنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئۆكرانییان ده‌ستپێكردووه.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "فه‌رمان به فیرقه‌ی (راوچییه‌كان)ی سه‌ر به هێزه تایبه‌ته‌كانی چیچان دراوه بۆ ده‌ستگیركردن و كوشتنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئۆكرانی دیاریكراو".

