توركیا: بانگەوازی پوتین بۆ کودەتای سەربازی لە ئۆکرانیا قبوڵکراونیە
  2022-02-25       787       


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌ڵامی لێدوانێكی سەرۆکی روسیای دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند، بانگەوازه‌كه‌ی بۆ کودەتای سەربازی لە ئۆکرانیا قبوڵکراونیە.

ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ وتارێكدا له‌باره‌ی هێرشی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر خاكی ئۆكرانیا داوای لە سوپای ئۆکرانیا کرد سەرۆکی وڵات و حکومەتەکەی لەدەسەڵات ڕابماڵێت و سوپا دەسەڵات بگرێتەدەست.

لەبەرامبەر ئەو لێدوانەدا، مه‌لوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بانگەوازی ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیا سەرۆکی روسیا بۆ کودەتای سەربازی لە ئۆکرانیا "قبوڵکراونیە".

پوتین لە پەیامەکەیدا سەرکردەکانی ئۆکراینای بە ئاوودە و تیرۆریست و نازی ناوبرد و جەختیشی کردەوە، "ئەگەر سوپای ئۆکراینا دەسەڵات بگرێتە دەست، گفتوگۆ و دانوستان لە نێوان ئێمە و وڵاتەکەدا ئاسانتر دەبێت".

سه‌رۆكی روسیا وتیشی، "شەڕی یەکەکانی سوپای ئۆکراینا ناکەین، بەڵکو شەڕی ئەو کەسە نەتەوەپەرستانەی خەڵکی مەدەنی وەک قەڵخان بەکاردەهێنن، دەکەین".

24ی ئه‌م مانگه‌، ڤلادیمێر پوتین رایگەیاند، بڕیاریداوە سوپای وڵاتەکەی ئۆپراسیۆنێکی تایبەت لە دۆنباس (باشوری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا) دەستپێبکات، ئامانجی ئۆپراسیۆنەکەش "پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی ناوچەکەیە نەک داگیرکردنی خاکی ئۆکرانیا، بەڵام رێگەش نادەین ئۆکرانیا بکرێتەبارمتەی ناتۆ و لەرێگەیەوە هەڕەشە لە ئاسایشی وڵاتەکەمان بکرێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×