جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشوازی له‌چالاككردنی هێزی وەڵامدانەوەی ناتۆ ده‌كات لەرۆژھەڵاتی ئەوروپا.
ئاوێنه: دوای به‌شداریكردن له‌و لوتكه‌یه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ تیایدا به‌شداربون‌و ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلۆدیمێر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا، جۆ بایدن له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هاوپه‌یمانانی ناتۆ سه‌لماندیان گرنگی به‌ئاسایشی ترانس ئه‌تڵه‌نتیك ده‌ده‌ن.
بایدن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له‌كاتێكدا ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا هه‌ڕه‌شه له‌بنه‌ماكانی ئاشتی‌و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، جارێكی دیكه ناتۆ له‌پێناو ئازادی‌و دیموكراسی به‌رامبه‌ر ئه‌وه راده‌وه‌ستێته‌وه.
دوێنێ هه‌ینی، یەنس ستۆلتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، لەدوای ھێرشەکەی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا، بۆیەکەم جار ھێزی وەڵامدانەوەی ناتۆ لەرۆژھەڵاتی ئەوروپا جێگیر دەکەن.
بایدن وتیشی، "به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له‌كه‌وتنه‌خۆی ناتۆ ده‌كه‌م كه بۆ به‌هێزكردنی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش، پلانه‌كانی به‌رگری‌و چالاككردنی هێزه‌كانی كاردانه‌وه‌ی ناتۆ ده‌ستپێكردووه‌و هاوپه‌یمانه‌كانمان بۆ هێزه ده‌ریایییه‌كان له‌باكوره‌وه تا ده‌ریای ناوه‌ڕاست‌و له‌رۆژهه‌ڵاتیش هێزه ئاسمانی و وشكانییه‌كان خستووه‌ته جموجۆڵ".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سەرۆکی ئەمریکا نوسراوێکی واژۆکردووە لەبارەی دابینکردنی هاوکاریی بەپەلەی چەک بۆ ئۆکراینا کە بەهاکەی تا 600 ملیۆن دۆلار بێت.
نوسراوەکە ئاڕاستەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە، لەنوسراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە تا 250 ملیۆن دۆلار بەبێ لەبەرچاوگرتنی هیچ بەندێکی یاسایی بۆ ئۆکراینا بنێرێت.
نزیکەی 350 ملیۆن دۆلاریش بۆ خزمەتگوزارییە سەربازییەکان، مەشق و راهێنان بە سەربازانی ئۆکراینی دابین بکرێت.