وتاری ساڵانەی سەرۆکی ئەمریکا لەبەردەم کۆنگرێسدا
  2022-03-03       944       
بایدن

وەڕگێڕان‌و ئامادەکردنی: قارەمان مەمەند

 بە سوود وەرگرتن لە چەندین سەرچاوەیەک و بە تایبەتی ڕاپۆرتی بەڕێز دۆمینیکۆ مۆنتانارۆ سەرنوسەری سیاسی گەورە/ پەیامنێر  لە ڕادیۆی نیشتمانی ئەمریکا

 

 

وتاری ساڵانەی سەرۆکی ئەمریکا لە بەردەم هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و سیناتی کۆنگرێسی ئەمریکا، بە دەستووری ویلایەیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وابەستە کراوە، داوا لەسەرۆک کراوە کە ساڵانە پەیامێک سەبارەت بە بارودۆخی وڵات بگەیەنێ.

بنەمای فەرمی بۆ وتاری ساڵانەی سەرۆکی ئەمریکا لە بەردەم  هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و سیناتی کۆنگرێسی ئەمریکا، سەرچاوەی گرتووە  لە دەستووری ئەمریکاوە: ماددەی دووەم، بڕگەی٣، یەکەم  سەرۆک کۆمار "دەبێت جارو بار بە زانیاری  بە کۆنگرێسی بدات لەسەر بارودۆخی وڵات- The State of Union، وە پێشنیاری ڕەچاوکردنی ئەو ڕێوشوێنانە بکات ... "

لە ڕووی مێژوویەوە،  جۆرج واشنتۆن یەکەم پەیامی ئاسایی ساڵانەی گەیاند پێش کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆنگرێس لە 8ی کانوونی دووەمی 1790 لە شاری نیویۆرک.

 لە ساڵی 1801، تۆماس جێفەرسۆن کرداری گەیاندنی وتارە ساڵانەییکەی بەنووسراوبوو و پاشان نێردرا بۆ کۆنگرێس بۆ ئەوەی بخوێنرێتەوە. ئەم نەریتە کە لەسەدەی ١٨ وە وەستابوو لە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩١٣، وودرۆ ویلسۆن یەکەم پەیامی ساڵانەی داو هاتەوە بەردەم کۆنگرێس بۆ وتاری ساڵانە.

بەڵام دیسان ئەم نەریتە وەستایەوە  تا دواتر  سەرۆک فرانکلین ڕۆزڤێلت ئەم نەریتەی هێنایەوە، بۆ چەندین ساڵ، وتارەکە بە "پەیامی ساڵانەی سەرۆک بۆ کۆنگرێس ناودەبرا، بەڵام دواتر دەستەواژەی ڕاستەقینەیThe State of Union  یەکەم جار لە ساڵی 1934 دەرکەوت کاتێک فرانکلین دی ڕۆزڤێڵت دەستەواژەکەی بەکارهێنا، لە ساڵی 1947ەوە بوو بە ناوی بە گشتی قبوڵکراو لە ئەمریکا.  

لەڕاستیدا ئەمە پێچەوانەی سیستێمی پەرلەمانییە، چونکە لێرەدا سەرۆک ڕێزی زۆری لێدەگیرێ و بە چەپڵە ڕێزان پێشوازی لێدەکرێ و کەس هێرش یاخود کاری نەشیاو ناکات لەکاتی قسەکردندا، ئەگەر بشکرێ ئەوا سەرکۆنە دەکرێ، بۆنموونە دوێنی شەو چەند ئەندامێکی کۆمارییەکان  زۆر دژی ئیدارەی باید-نن ویستیان دەنگە دەنگ بکەن لە کاتی وتارەکەدا،  بەڵام هەر زوو لەلایەن ئەندامەکانی ترەوە هەوڵدرا کپ بکرێن.

ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئەو سەرۆکانەی کە توانای وتاردانی باشیان هەیە. دەتوانن ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی بە شان و باڵی دەست کەوتەکانیان هەڵدابڵێن و هەروەها بانگەشە بۆ پلانی ئاییندەییان بكەن.

وتاری ساڵانەی ئەم ساڵ، جیاوازبوو لەوەی بەشی یەکەمی وتارەکە لە دوا ساتەکاندا دووبارە نوسراوەتەوە لە ژێررۆشنایی ئەم ڕووداوانەی دوایی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا. بە جۆرێک سیاسەتی دەرەکی لە ڕیزی پێشەوەی وتارەکەدا هات. لە کاتێکدا ئەم ساڵ خواستی سەرەکی دەنگدەری ئەمریکی پرسی ئابووریە و بە پێچەوانەی ساڵی پار کاتێک پرسی کۆڕۆنا لە ڕیزی پێشەوەی خواستی دەنگدەرە بووە.

یەکەم  وتاری ساڵانەی  سەرۆک بایدن-ە تەرکیزی کرد لەسەر ئۆکرانیا و هەڵئاوسان و پەتای کۆرۆناڤیروس  و چوار خاڵی "ئەجندای یەکگرتن" بوو. ئەو هانی یەکێتی و یەکڕیزی  جیهانی دا لە وەستانەوە بەرامبەر ڕووسیا،  هەروەها  ئەو ڕێگایانەی دەست نیشانکردکە هەوڵی بۆ دەدات بۆڕێگرتن  لە بەرز بوونەوەی نرخەکان. هەروەها  دیمەنێکی گەشبینانەی سەبارەت بە کۆتایی پەتای کۆڕۆنا پێشکەش کرد.

بایدن ئاماژەی بە هەندێک بابەتی سیاسەتی پێشکەوتنخواز کرد، وەک پێویستی بە یاسادانانی مافی دەنگدانی بەهێز و مافی هاو ڕەگەز خواز و لەباربردن  لە کاتێکدا هەندێک بابەتی تر وەک گۆڕانی کەش و هەوا پشتگوێخست.هەروەها ئەو هەندێک لە دەستکەوتەکانی ساڵی یەکەمی خۆی باس کرد وەک  یاسای هاریکاری لە کاتی کۆڤیدا و  پرۆژە یاسای ژێرخانی ئابووری کە هەردوو حیزبەکە پێکەوە دەنگیان پێدا. بەڵام جەختکردنەوەی وتارەکە لەسەر زۆرێک لە  دیدگای سیاسەتی سێنترالیستی بایدن وەک پووچەڵ نەکردن و کەمنەکردنەوەی هاریکاری دارایی بۆ پۆلیس.

 

ئەم کۆنگرێسەی ئێستا  زۆر یەکگرتووتر بوو (بۆ زۆربەی بەشەکان) بە بەراورد  لە ساڵانی ڕابردوو

لە کاتی وتارەکەدا لایەنگرانی  - حیزبی سەرۆک -دیموکراتەکان عادەتەن بۆ زۆربەی شتەکان ڕادەوەستان و چەپڵەیان لێ دەدات، لە کاتێکدا نیوەکەی تر - پارتی ئۆپۆزسیۆن-کۆمارییەکان بە بێدەنگی دادەنیشێت یان  دڵ خۆش دەرنەدەکەوتن.

بەڵام بۆ زۆربەی بەشەکان، شەوی سێشەممە، مەزاجەکە زیاتر یەکڕیزیبوو، . ئەمەش بەهۆی داگیرکردنی ئۆکرانیای ڕوسیایە  ڕەنگی شین و زێڕی ئۆکرانی هێمایەکی  گرینگ  بۆ یەکگرتن بوو لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامەکان ئاڵای ڕەنگی شین و زەردیان لە یەخەیان دابووئاوازە  خۆش و خرۆشەکانی  سەرۆک لەسەر قەیرانەکە چەند ساتێک چەپڵەی دوو حزبیی هێنایەکایەوە شتێکی دەگمەنە لەم بارودۆخە  حزبیە دابەشبووەی ناو کۆنگرێسدا.

هەرچەندە لە وتارەکەیدا، شتێکی زۆر زیاتری سەبارەت بە سزاکان و بەرەنگارییەکە باس نەکرد، بەڵکو جەختی لەوە کردەوە کە ناچنە بەرەی جەنگەوە ڕاستەوخۆ بەڵام سنووری وڵاتانی ناتۆ دەپارێزن. لەهەمانکاتدا جەختی لەسەر گرینگی ئەو سزایانە کردەوە کە لەبواری جێبەجێکردندان.

 

بایدن وێنەیێکی گەشبینانەی ژیانی لە دوای کۆڤید کێشا

دیمەنێکی سەرسوڕهێنەری تر نەبوونی دەمامک بوو لەم وتارەدا لە سەردەمی ئەوە نیشانەی ئەو پەرۆشییە بوو کە ئەمریکیەکان هەست دەکەن دەیانەوێت لە پەتاکە تێپەڕن و سەرۆک بە وریاییەوە گەشبین بوو. بایدن داوای لەخەڵک کرد کوتان بکەن- ڤاکسین وەربگرن بۆ ئەوەی منداڵان کوتان بکەن بۆ پاراستنی کەسانی لاواز هەروەها داوای کرد کە وڵات- ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر کارو  ناوەندی بازاڕ و شارەکان  قەرەباڵغ بکەنەوە  و قوتابخانەکان بە کراوەیی بهێڵنەوە.هاوکات بەپێچەوانەی مانگی تەمموزی ڕابردوو کاتێک نزیکبوو لەڕاگەیاندنی  سەرکەوتن بەسەر پەتاکەدا،   بایدن گوتی  "ناتوانم بەڵێن بدەم کە  شێوازێك-جۆرێکی نوێی کۆڕۆنا  نایات بەڵام دەتوانم بەڵێنتان پێ بدەم کە هەموو شتێک لە توانای خۆماندا دەکەین بۆ ئەوەی ئامادە بین ..."

 

هەوڵیدا هاوسۆزی  نیشان بدات  لەسەر هەڵئاوسانی ئابووری

بایدن هەوڵیدا بڵێت ئەو تێدەگات کە هەڵئاوسانی ئابووری  زۆر لە ئەمریکیەکانی هەراسان کردووە. سەرۆک پێش ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە پاڵی پێوەنابوو بۆ تێپەڕاندنی  یاسای هاریکاری و بەرەنگاربوونەی دەرەنجامەکانی کۆڕۆنا گوتی: من لە خێزانێکدا گەورە بووم کە ئەگەر نرخی خۆراک بەرز بووبێتەوە  هەستی پێدەکەم. ئەو وتی "کە ئەولەویاتی سەرەکی من ئەوەیە کە نرخەکان لەژێر کۆنتڕۆڵدا بێت." بایدن وتی کە ڕێگە بە ئازادکردنی نەوت دەدات لە یەدەگی نەوتی ستراتیجی، ئەو قسەی کرد لە دژی گرانی نرخ، وە داوای پشتڕاستکردنەوەی پاڵێوراوەکانی بۆردی یەدەگی فیدڕاڵی کرد.

ئەو هانی کۆمپانیاکانی دا "خەرجیەکانت کەم بکەنەوە، نەک کرێکانت". "سەیارەی زیاتر و سێمای کۆندەکتەر(نیمچە گەیەنەر) لە ئەمەریکا دروست بکەن و ژێرخانی زیاتر و داهێنان لە ئەمریکا شتومەکی زیاتر خێراتر و هەرزانتر لە ئەمریکا دەجوڵێت کاری زیاتر لەو شوێنەی کە دەتوانیت ژیانێکی باش لە ئەمریکا بەدەست بهێنیت. وە لە جیاتی ئەوەی پشت بە زنجیرەکانی دابینکردنی کەلو پەل و شتومەکی  بیانی ببەستین، با لە ئەمریکا دروستی بکەین. بەڵام بە شێوەیەکی نەریتی ئەوەی بەرهەم دەهێنرێ لە ئەمریکا گرانترە بەهۆی تێچووی کارەوە جیاوازی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی تر، وەک چین. نرخی بارکردن وگواستنەوە لە ئێستادا زۆرن، بۆیە مشتومڕێک هەیە کە ئێستا کاتێکی باشە بۆ ئەوەی  کارێک بکەین گرینگی بە بەرهەمی خۆماڵی بدەین. بەڵام هیچ سەرۆکێک ناتوانێت  ئەمە بکات بۆ کەمکردنەوەی هەڵئاوسان لە ماوەیەکی کورتدا. ئه و ده بێ هیوا ی هەبێ کە پەتاکە کزدەبێ لەگەڵیشیدا هەڵاوسانی ئابووری کاڵ دەبێتەوە.

 

بایدن  بانگەشەی بۆ دەستکەوتەکانی خۆی کردوو هێرشی پێچەوانەی کرد  لە دژی هێرشی کۆمارییەکان

لەسەرەتای وتارەکەدا بە ئاوازێکی یەکگرتوو قسەیکرد،  بەڵام دواتر بایدن دەستی بەشانازی بە دەست کەوتەکانی بە تایبەتی یاساکانی  ساڵی یەکەمی کرد.  بایدن وتی: جیاواز لەوەی پێشتر ڕوویدا کە  بڕی  بڕینی ٢ تریلیۆن دۆلار باج لە ئیدارەی پێشوودا تێپەڕی کە تەنها بەشێکی کەمی ئەمریکییەکان کە لە 1٪ی ئەمریکییەکان سوودیان وەرگرت لە کاتێکدا یاساکەی ئەو کە بە پلانی  ڕزگارکردنی ئەمریکا ناسراوە  یارمەتی خەڵکی کرێکار دەدات، و هیچ کەسێکیشی لە دواوە نەهێشتەوە  و تەنانەت دەرفەت و کاری زۆریشی ڕەخساند.

بایدن سەبارەت بە پرۆژەیاسای ژێرخانی دوو حزبی سوپاسی کۆمارییەکانی کرد کە دەنگیان بۆ داوە، وتیشی"ئێمە قسەمان لەسەر هەفتەکانی ژێرخان کردووە بەڵام لە ئێستاوە باسی دەساڵێکی ژێرخانمان دەبێت." مەبەست لێرەدا کە بۆماوەیەکی درێژخایەن باسی دەکەین و کاری لەسەر دەکەین.

 

 هەوڵی  نزیک بوونەوە

بە چاوێک بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی خۆی  هەروەک وتاری ساڵانەی پێشوویسەرۆک کلینتۆنی لە ساڵی 1995 .

بە دڵنیاییەوە بایدن هەوڵیدا بۆ گەڕان بەدوای ڕێگایەکی ناوەڕاستدا کە سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە ئەو پێی دەوت ئەجندای یەکگرتن بە چوار بەش –  بەرەنگاربوونەوەی  پەتای  ئۆدیۆ- مردن بەهۆی زێدە بەکار‌هێنانی دەرمانی یاسایی و نایاساییەوە- و وەرگرتنی تەندروستی دەروونی و پشتگیریکردنی جەنگاوەرانی دێرین و کۆتایی هێنان بە شێرپەنجە.

 وەک دەزانین بە درێژایی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی بایدن لە ڕەوتی لیبڕاڵی پارتەکەی جیاوازبوو و داوای  پارەدانی زیاتری پۆلیسیکرد، بۆیە دووبارە جەختی کردەوە کە شەوی سێشەممە بایدن وتیشی: "با شەقامەکانمان چۆڵ نەکەیت- یان لە نێوان سەلامەتی و دادپەروەری یەکساندا هەڵبژێرین، وتیشی: "پێویستە هەموومان هاوڕا بین: وەڵامەکە-چارەکەسە- بەتاڵ کردنەوەی پاڵپشتی دارایی  پۆلیس نییە وەڵامەکە-چارەسەکە  بۆ پارەپێدان و هاریکاری  پۆلیسە،  ئەو سەرچاوانە و ڕاهێنانیان بۆ دابین بکەین  کە پێویستییان پێیەتی بۆ ئەوەی  کۆمەڵگاکانمان بپارێزن."

بایدن بەدەست سەربەخۆکانەوە دەناڵێنێت و گروپێک کە لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2020دا  سەرکەوتنیان  بەدەست هێنا، لەهەمانکاتدا  کۆمارییەکان هەوڵیان داوە  بۆ ئەوەی بایدن وەک  کەسێکی سۆسیالیستی نیشان بدەن کە نوێنەرایەتی  بۆ باڵی چەپی حزبەکەی دەکات. ئەمە بە ڕوونی هەوڵێک بوو بۆ پشت کردنەوە وکردنەوەی بەرەیەکە لە دژی ئەوە لەنێو ئەوانەدا کە بە مامناوەندەکان ناسراون لە  کاتێکدا بۆ چارەسەرکردن لەمپەر تا ئاستی پەکخستندا هەیە بەجۆرێک کە  لە کۆنتڕۆڵی ئەو دانەبێ.

 بایدن، لە ناو هەناوی ئەزموونێکی سیاسی دوور و درێژ و کارکردن لەگەڵ کۆمارییەکان هاتووە،  بە پێچەوانەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا،  ترەمپ- بە شێوەیەکی کتو پڕ و هەڵتۆقیو هات و ڕۆیی. بۆیە بایدن، چاک دەزانێ وتاری ساڵانە وتارێکی پەیامی و سیمبۆلییە، لە جیاتی کرداری و پەرچەکردار. دەبێ گرینگی بە یەکڕیزی نیشتمانی لەم وتارەدا بدرێ

 بۆیە ئەم وتارەی ئەم ساڵ سەرکەوتووبوو لە پاراستن وگرینگی پێدانی ئەم خاڵە گرینگە لە یەکڕیزی و کاری پێکەوەیی، بە پێچەوانەوە لەسەردەمی سەرۆکی پێشوودا، لەکاتی ئەم وتارەدا وڵاتەکە زیاتر قوڵتربوویەوە لە دابەشبوونی سیاسی و ململانێدا، کاتێک سەرۆک ئامادە نەبوو تۆقە بکات لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران نانسی پیلۆسی، ئەویش وتارەکەی سەرۆکی دڕاند و فڕێیدا لەبەردەمی ئامادەبووان و خەڵكی ئەمریکا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×