ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشكرایدهكات، تهلئهبیب لهمانگی ڕابردوودا شهش درۆنی خۆى ناردۆته سهر ئێران لەشارى کرماشان لهڕۆژههڵاتى كوردستانو لهئهنجامیشدا ژمارهیهك فڕۆكهى بێ فڕۆكهوانى ئێرانیان تیکشکاندووه.
ئاوێنە: لەمبارەیەوە ڕۆژنامەی "هائارتس"ی ئیسرائیلی لەڕاپۆرتێکدا وردەکاریی هێرشێکی ئەو وڵاتەی بۆسەر بنکەیەکی ئاسمانیی لەپارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەهەموو جۆرەکان تێکشکێنراون.
لەڕاپۆرتەكەدا هاتووە: "مانگی ڕابردوو شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی هێرشیانکردۆتەسەر بنکەیەکی سەربازیی ئێرانی لەپارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لەئەنجامدا سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەناوبراون".
بەشێک لەمیدیاکانی نزیک لەئێرانیش لای خۆیانەوە بانگەشەی ئەوەیانکردووە كە هێرشە مووشەکییەکەی ڕۆژی شەممەی ڕابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر شاری هەولێر، وەک وەڵامێک بووە بۆ ئەو هێرشەی شاری کرماشان.
ئەوەشیان خستۆتەروو كە ئەو شەش فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئیسرائیلییەی هێرشیانکردۆتەسەر بنکە سەربازییەکەی ئێران لەشاری کرماشان، لەو پێگەیەی هەولێرەوە ئاراستە کراون کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بەئامانجگیراون، بەڵام مانگی ڕابردوو لەکاتی ڕوودانی هێرشەکەدا بەرپرسانی ئێرانی هیچ لێدوانێکی فەرمییان سەبارەت بەو بابەتە نەدا.
ئەمەش لەكاتێكدایە ڕۆژی 15ی مانگی یەکی ئەمساڵ دانیشتووانی کرماشانو شارۆچكەکانی دەوروبەری ڕایانگەیاند، گوێیان لەدەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بووە، بەڵام لەوکاتەدا ئاژانسی "تەسنیم"ی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران وتی:"سەرچاوەی ئەو دەنگانە ڕوودانی هەورەبرووسکە بوون".
دواتریش بەشێک لەمیدیاکانی ئەو وڵاتە لەزاری چەند بەرپرسێکی سەربازییەوە باسیان لەوەکرد، دەنگەکان بەهۆی بوونی ڕاهێنانی سەربازییەوە بوون کە لەناوچەکەدا ئەنجامدەدرێن.