پێشبینییەكی نوێ بۆ یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان
  2022-03-21       1161       

سەنتەری گەردونناسی نێودەوڵەتی كە بارەگاكەی لە ئیماراتە، پێشبینی دەكات رۆژی شەممە 2ی نیسانی 2022، یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز بێت لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامیدا.

ئاوێنە: سەنتەرەكە، ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ریاگەیاندوە، لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی مانگی شەعبان لە رۆژی هەینی 4ی ئاداری 2022 دەستی پێكردوە، بۆیە ئەوەش وا دەكات لە زۆربەری وڵاتانی ئیسلامی رۆژی هەینی 1ی نیسانی 2022 كە بەرامبەر بە 29ی شەعبانی 1443ی كۆچی، بەدوای مانگدا بگەڕێن.

ئاماژەی بەوەشداوە كە بینینی مانگ لە رۆژی هەنی 1ی نیسان بە چاوی روت لە هەر وڵاتێكی ئیسلامی ئەستەمە، تەنها لە رێگەی تەلەسكۆبەوە دەكرێت ببینرێت.

سەنتەرەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە لە هەندێك ناوچەی جیهانی ئیسلامی دەكرێت رۆژی هەینی 1ی نیسان لەڕێگەی تەلسكۆبەوە مانگ ببینرێت و لەم كاتەشدا نەریتەكە وایە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی رۆژی دواتر كە دەكاتە رۆژی شەممە 2ی نیسان بكەن بە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان.

بەپێی قسەی سەنتەری گەردونناسی نێودەوڵەتی، لەو وڵاتانەی كە بینینی مانگ بە چاوی روت كراوەتە مەرج و چەند وڵاتێكی كەمن، پێشبینی دەكرێت یەكەم رۆژی رەمەزان بكەوێتە رۆژی یەكشەممە 3ی نیسان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×