وتەبێژی کۆشکی کرملین: گەر هەڕەشەیەکی جدی لەسەر وڵاتەکەمان هەبێت دودڵ نابین لەبەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی
  2022-03-23       652       

وتەبێژی کۆشکی کرملین ئاشکرایدەکات، لەشەڕی ئۆکرانیادا چەکی ئەتۆم بەکارنایات جەختیشیکردەوە، گەر هەڕەشەیەکی جدی لەسەر وڵاتەکەی هەبێت دودڵ نابن لەبەکارهێنانی. 

ئاوێنە: دیمیتری بیسکۆف، بەئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێنی راگەیاندوە، ئێمە مانای ئاسایشی ناوخۆییمان هەیە، ئەمە شتێکی ئاشکرایە، دەبێت هەمو ئەو هۆکارانە بخوێننەوە کە باس لە پاڵنەرەکانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم دەکات،  یەکێک لەو پاڵنەرانەش هەڕەشەیە لەسەر بونمان"وجود" کە ئەمە لەسەروی مانای ئاسایشی ناوخۆوەیە.

هاوکات ئاژانسەکە ئاشکرایکردوە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی داوا لە وتەبێژەکەی کرملین کراوە، کەبەهۆی نزیکی لە پوتین بەڵێنی لێوەربگرێت یان باوەڕی پێبهێنێت چەکی ئەتۆمی لە ئۆکرانیا بەکارنەهێنێت.

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە هێزەکانی ئۆکرانیا کەوتونەتەوە بەرگرییەکی پێشبینینەکراوە، بەبەراورد بەو کاتەی لە 24ی مانگی رابردو شەڕ لە وڵاتەکە دەستیپێکرد.

هاوکات وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، سوپای ئۆکرانیا لەئێستادا کۆنتڕۆڵی شارە سەرەکییەکانی کردوە، گەر دۆخەکە رێگەی پێبدات چەند هێرشێکی پێچەوانە ئەنجامبدات بەرەوپێشچونی زیاتر لەسەر حسابی سوپای روسیا دەکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×