لە ئەستەنبوڵی پایتەختی توركیا هاووڵاتیەكی كورد بە ناوی (م . ك) بە هۆی ئەوەی وێنەی نەورۆزی بڵاوكردووەتەوە، لە كارەكەی دوور خرایەوە.
ئاوێنه: ئەو هاوولاتییە كوردە، ماوەی ساڵێكە لە نەخۆشخانەی باشاكشەهیر چام شكور لە بەشی خزمەتگوزاری خواردن وەك یاریدەدەری شێفی خواردن كاری دەكرد، لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢دا وێنەی نەورۆزی بڵاوكردووەتەوە، دواتر رووبەرووی لێپرسینەوە بووەتەوە و لە كارەكەی دوورخراوەتەوە.
(م.ك) ئەو وێنەیەی كە ئەمساڵ بڵاویكردووەتەوە، وێنەی ساڵی رابردووە و لە نوسینەكانیشیدا ئاماژەی بەوەداوە. ٢٠ی ئازار (م.ك) بەهۆی نەخۆشیەوە نەچووتە سەر كار و چارەسەری پزیشكیشی وەرگرتووە، نەچووەتە ئاهەنگەكانیش، بە تەنها وێنەی نەورۆزی پاری بڵاوكردووەتەوە .
