پوتین مامەڵەكردنی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەوروپا بە دۆلارو یۆرۆ رادەگرێت
  2022-03-23       642       

ڤیلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، وڵاتەكەی بۆ گەیاندنی غاز بە ئەوروپا، تەنها مامەڵە بە رۆبڵی روسی دەكات و مامەڵەكردن بە دۆلارو یۆرۆ رادەگرێت.

ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی روسیا، ڤیلادیمێر پوتین بانكی ناوەندی و ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی راسپاردوە كە لەماوەی یەك هەفتەدا رێكارەكان بگرنەبەر بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەوروپا بە رۆبڵی روسی.

سەرۆكی روسیا وتویەتی، هیچ مانایەكی تێدایە نییە لەبەرامبەر كاڵا روسییەكان كە بۆ یەكێتی ئەوروپاو ئەمریكا دەنێردرێن، پارە بە یۆرۆ و دۆلار وەربگیرێت.

پوتین جەختیشی كردۆتەوە كە مۆسكۆ بڕیاری خۆیداوە بۆ راگرتنی مامەڵەكردن بە "دراو وڵاتانی نەیار" بۆ فرۆشتنی غاز.

سەرۆكی روسیا ئاماژەی بەوەشداوە كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە ناردنی غاز بەپێی گرێبەستە ئیمزاكراوەكان، وێرای ئەوە بەشێك لە وڵاتان "بڕیاری نایاسایی"یان داون دژ بە روسیا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×