مادلین ئۆڵبرایت لە تەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
  2022-03-23       763       

مادلین ئۆڵبرایت، وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئەمریكا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە تەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. ئۆڵبرایت كە بە یەكەم ژن دادەنرێت لەمێژوی ئەمریكادا پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەی وەرگرتبێت، سەرپەرشتی رێككەوتنی واشنتۆنی نێوان پارتی و یەكێتی كرد كە لە ساڵی 1998 لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئیمزاكرا.

ئاوێنە: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆچی دوایی مادلین ئۆڵبرایتی لە تەمەنی 84 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە پشتڕاستكردەوە.

ئۆڵبرایت ساڵی 937 لە پراگی پایتەختی چیكۆسلۆڤاكیای ئەوكات، لە دایكبوەو لەساڵی 1957 بۆتە هاوڵاتی ئەمریكا.

ئۆڵبڕایت له‌ میژوی ئه‌مریكادا وەك یەكەم ژن لە ساڵی 1997 لە ئیدارەكەی بیل كلینتۆن، سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا، لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەست بەكاربو.

ئۆڵبرایت كە بە "پاڵەوانی دیموكراسی" ناسرابو، سەرپەرشتی رێككه‌وتنی واشنتۆنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد، كه‌ له‌ 1998 له‌ كۆشكی سپی له‌ نێوان مەسعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی ئیمزاكراو بوە مایەی كۆتاییهێنانی هێنان بە شەڕی ناوخۆی نێوان یەكێتی و پارتی كە لە ساڵی 1994ەوە دەستی پێكردبو.

ئۆڵبرایت رۆڵێكی كاریگەری هەبو لە هەوڵەكان بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی كۆسۆڤۆ.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×