وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەرکردنی دیپلۆماتکارە ئەمریکیەکانی لە وڵاتەکەی راگەیاند وەک وەڵامێک بۆ دەرکردنی دیپلۆماتکارەکانی لە نەتەوە یەکگرتوەکان.
ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، هەر رەفتارێکی شەڕەنگێزانەی واشنتۆن بەرامبەر وڵاتەکەمان کاردانەوەی توندی لێدەکەوێتەوە و لەبەرامبەر دەکردنی نوێنەرەکانمان لە نەتەوەیەکگرتوەکان لایەن واشنتۆنەوە نوێنەرە دیپلۆماتییەکانی لە وڵاتەکەمان دەکەینە دەرەوە.
ئاشکراشیکردوە، دیپلۆماتکارە ئەمریکیەکان بە سیفەتی" کەسی نەویستراو" لە وڵاتەکەمان دەچنە دەرەوە.
بڕیارەکەی مۆسکۆ دوای ئەوەدێت کە 12 نوێنەری روسیا لەنەتەوەیەکگرتوەکان لەلایەن واشنتۆنەوە دەرکران بەبیانوی ئەوەی(چالاکییەکانیان لەگەڵ رەفتارەکانیان یەک ناگرێتەوە) هەر ئەو کاتەش روسیا هەڵوێستەکەی بە شەڕەنگێزانەی نوێ بەرامبەری وەسفکرد.