جۆبایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ڕوسیا نابێت لەدەسەڵات بمێنێتەوە. بایدن "داگیرکارییەکانی" ڕوسیا لەئۆکرانیا بە "شکستێکی ستراتیژی" بۆ مۆسکۆ وه‌سف ده‌كات.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ شه‌ممه، جۆبایدن لەوتارێكیدا لەکۆشکی شاهانەی وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا ئەوەی رونکردەوە کە سەرۆکی ڕوسیا چیتر نابێت سه‌رۆكایه‌تی وڵاتەکەی بکات.
وتیشی، "ئەم پیاوە [ڤلادیمێر پوتن] نابێت لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە." ئەو داگیرکارییەکانی ڕوسیای لەئۆکرانیا بە "شکستێکی ستراتیژی" بۆ مۆسکۆ وه‌سف کرد.
بایدن به‌رگریی ئۆکرانییەکانی لەدژی ڕوسیا بە "شەڕی ئازادی" دژ بەسۆڤیەت بەراورد کرد‌و وتی، جیهان دەبێت خۆی ئامادە بکات بۆ " شەڕێکی درێژخایه‌ن."
سەرۆکی ئەمریکا ڕوی له‌ئۆکرانییەکان كرد‌و وتی، "ئێمە پشتیوانی‌تان لێدەکەین". بۆ خه‌ڵكی ئاسایی ڕوسیاش وتی، "ئەوان دوژمنی ئێمە نین"و داوایلێکردن پوتن تاوانباربکەن بۆ ئەو سزا ئابورییە قورسانەی لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە سەپێندراون.
جۆبایدن هۆشداریشیدا بەڕوسیا كه "بستێک نەیەتە ناو خاکی ناتۆوە".
ئه‌وه‌شی وت، "ئایندەیەکی جیاوازمان دەبێت، ئایندەیەکی گەشتر کە ڕیشەی لەدیموکراسی‌و هیواو ڕوناکیدا داکوتاوە."