سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئۆكراینا رایگه‌یاند، له ٢٤ی شوباته‌وه تا ٢٩ی ئادار، زیارتر ١٧ هه‌زار سه‌ربازی سوپای روسیا کوژراون. سەرۆکی ئۆکرایناش به‌پێویستی ده‌زانێت كه سزاکانی سەر مۆسكۆ توندتر بکرێت.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئۆكراینا، له ٢٤ی شوباته‌وه تا ٢٩ی ئادار، زیارتر ١٧ هه‌زار سه‌ربازی سوپای روسیا کوژراون. هه‌روه‌ها ١٢٧ فڕۆكه، ١٢٩ هه‌لیكۆپته‌ر، ٥٩٧ تانك، هه‌زارو ٧١٠ زرێپۆش، ٣٠٣ تۆپ، ٩٦ سیسته‌می موشه‌كهاوێژو ٥٤ سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی روسیا تێكشكێندراون.
ئەوەشی خستووەتەرو کە هێزه‌كانی روسیا هه‌زارو ١٧٨ ئۆتۆمبێل، حه‌وت كه‌شتی‌و به‌له‌م، ٧٣ ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی و ٧١ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان له‌ده‌ستداوه.
لای خۆیه‌وه ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگه‌یاند، "ئەگەر بێت و سزاکانی سه‌ر ڕوسیا بەشێوەیەکی توند جێبەجێ نەکرێت و بەپێی پێویست نەبێت، رەنگە حکومەتی روسیا تاوانی زۆر لەوە گەورەتر لەوەی ئێستا دژبە ئۆکراینا ئەنجام بدات و ئۆکرایناییەکان باجی ئەمە بدەن".
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە شاری ئیرپین لە دەست داگیرکەران رزگارکراوە و سوپاسی ئەو لایەن و کەسانەی کرد کە رۆڵیان هەبوو لە رزگارکردنی شارەکە.
سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژەی بەوە دا کە سوپای رووسیا بەردەوامە لە کشانەوە لە ناوچەی کیێڤ و رایگەیاند، "ناوچە رزگارکراوەکان هێشتا مەترسییان لەسەرە. هەوڵەکانمان بەردەوامە. هێشتا جموجۆڵی سوپای رووسیا لە باکووری ناوچەکە بەدی دەکرێت، هەروەها رەنگە یەکە سەربازییە شکستخواردووەکانیان لە ئایندەدا، جارێکی دیکە هێرشەکان دەست پێ بکەنەوە ھەربۆیە سەرگەرمی بەھێزکردنی ھێڵی بەرگریین".
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم هەفتەیە گرووپێک لە پسپۆڕانی بواری ئابووری بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی کاریگەرییەکانی سزاکانی سەر رووسیا لە نووسینگەی کۆشکی کۆماریی کۆدەبنەوە و گوتی: "پێویستە سزاکان بە ئاراستەی دیاریکراو جێبەجێ بکرێن و هیچ هەلێک (لەبەردەم رووسیا) جێ نەهێڵدرێت".