رایتس ۆوچ داوا لە فیفا دەكا بە رۆڵی خۆی هەڵسێت دژبە رێگری لەچونی ژنان بۆ نێو یاریگاكان لە ئێران
  2022-04-01       469       

رێكخراوی هیومان رایتس ۆوچ رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئیران رۆژی 29ی 3ی 2022 رێگرییان لە دەیان ژن كردوە بچنە نێو یاریگایەك لە شاری مەشهەد بۆ بینینی نێوان یاری هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان بەرامبەر بە هەڵبژاردەی لوبنان. دەشڵێت: پێویستە فیفا دەسەڵاتەكانی بەكاربهێنێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی چونی ژنان بۆ نێو یاریگاكان.

ئاوێنە: رێكخراوەكە لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە وێڕای ئەوەی تكتی سەیركردنی یارییەكەیان كڕیوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران لە شاری مەشعەد رێگەیان لە دەیان ژن گرتوە بۆ ئەوەی بچنە نێو یاریگای "ئیمام رەزا" بۆ سەیرركدنی یاری نێوان هەڵبژاردنی ئێران و لوبنان لەچوارچێوەی یارییەكانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022.

هیومان رایتس ۆوچ ئاماژەی بەوەداوە كە بەپێی ڤیدیۆكان دەردەكەوێت، كۆمەڵێك ژن لەبەردەم یاریگاكە كۆبونەتەوەو بانگەشەی ئەوە دەكەن دەسەڵاتداران سپرای بیبەرییان بۆ بڵاوەپێكردنیان بەكارهێناوە.

تارا سپەهری فەڕ، لێكۆڵەری باڵا لە كاروباری ئێرانی لە رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەداوە كە چەندین جار دەسەڵاتدارانی ئێران سەلماندویانە كە ئامادەن بۆ هەمو هەموڵێك تا رێگە لە چونی ژنان بۆ نێو یاریگاكان بگرن.

هەروەك داواشی لە فیفا كردوە دەسەڵاتەكانی بەكاربهێنێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێگریی لە چونی ژنان بۆ نێو یاریگاكان لە ئێران.

رۆژی 30ی 3ی 2020، یەكێتی تۆپی پێی ئێران رایگەیاند، بەهۆی نەبونی ئامادەكارییەكان، نەتوانراوە رێگە بدرێت بە ژنان ئامادەی یارییەكە بن. بەپێی بەیاننامەیەكی یەكێتییەكە تەنها نۆ ژن تیكتی یارییەكەیان كڕێوەو تیكتی "ساختە" بەسەر هاندەراندا دابەش كراوە.

بەڵام محەمە د جەعفەر مونتەزیری، پەرلەمانتاری ئیرانی رایگەیاند، فرۆشتنی تیكت بە ژنان بەبێ ئەوەی رێگەیان بدرێت بچنە نێو یاریگاكان كارێكی قبوڵكراو نییەو پێویستە دەسەڵاتداران پۆزش بهێننەوەو ئەو ژنانە قەرەبو بكەنەوە.

لەماوەی 40 ساڵی رابردودا، كۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەی جیاجیا رێگری لە ئامادەبونی ژنان لە یاریگاكانی تۆپی پێ كردوەو بۆ دژایەتی ئەوەش ژنانی ئێران قوربانیان داوە.

لە ئۆكتۆبەر 2019، دوای ئەوەی وادەیە كۆتایی هات كە فیفا بۆ ئێرانی دیاریكردبو كە رێگە بە ژنان بدات بچنە یاریگاكان، حكومەتی ئێران رێگەی دا ژمارەیەكی كەم ژن لە یەكێك لە یارییەكاندا لە یاریگای ئازادی ئامادەبن، بەڵام لەو كاتەوە شێوازی جیاجیا لە ئێران بەكاردەهێنرێت بۆ سنورداركردنی ئامادەبونی ژنان لەنێو یاریگاكان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×