پاش 88 ساڵ.. بۆ یەکەمین جار نوێژی تەراویح لە “ئایا سۆفیا” دەکرێت
  2022-04-01       586       


مزگەوتی گەورەی “ئایا سۆفیا” ئامادەکرای دەکات تاکو بۆ نوێژی تەراویح پێشوازی لە خەڵک بکات، ئەمەش پاش دوو ساڵ دواخستن بەهۆی کۆرۆناوە و بۆ یەکەمین جار دوای تێپەڕینی 88 ساڵ.

بە درێژایی دوو ساڵ و بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەنجامدانی نوێژی تەراویح لە مزگەوتەکەدا دوادەخرا، بەڵام لەگەڵ ئاساییبوونەوەی ژیانی خەڵکدا مزگەوتەکەش ئامادەکرای بۆ ئەنجامدانی یەکەمین نوێژی تەراویح دەکات.

“ئایا سۆفیا” و مزگەوتەکانی دیکەی ئەستەنبوڵ بە درێژایی مانگی ڕەمەزان چالاکییان دەبێت و لە شەوانی هەینی، شەممە و یەکشەممەدا نوێژی تەراویح لەسەر شێوەی “ئەندەروون” ئەنجامدەدرێت، شێوازێک کە جاران لە کۆشک و دەربارەکانی ئیمبراتۆریەتی عوسمانیدا باوبووە.

بەپێی پێگەی “ئەنادۆڵ”ی تورکی، لە چێوەی پرۆگرامی “ڕەمەزان و هەقیقەت”دا کە دەستەی فەتوا لە ئەستەنبووڵ بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە ڕایگەیاندووە، بە درێژایی 24 کاتژمێری ڕۆژ دەرگای 158 مزگەوت بەڕووی خەڵکدا دەکرێتەوە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتن و یەنجامدانی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دژ بە کۆرۆنا.

هەروەها لەپاڵ “ئایا سۆفیا”دا، لە 34 مزگەوتی دیکە تەراویح لەسەر شێوازی “ئەندەروون” ئەنجامدەدرێت.

تەراویح بە “ئەندەروون” شێوازێکە سەرەتا لە کۆشکەکانی عوسمانیدا دەرکەوت و پاشان گوێزرایەوە مزگەوتەکان، تا ئەمڕۆش لە هەندێک شوێنی تورکیادا بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×