جەنگی رووسیا – ئۆكراین نزیكەی 40 ملیۆن كەس برسی دەكات
  2022-04-06       474       

یازدە رێكخراوی فریاگوزاری نێودەوڵەتی هۆشداری دەدەن لەوەی نزیكەی 27 ملیۆن كەس لە خۆرئاوای ئەفریقا هەن، بەهۆی جەنگی ئۆكراین و رووسیاوە ئەم ژمارەیە بۆ 38 ملیۆن كەس بەرز دەبێتەوە تا مانگی حوزەیران بە رێژەی زیادبوونی 40% بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئەم بەرزبوونەوەیە بێ پێشینەیە ئەم ژمارە دووچاری كەمی خۆراك ببنەوە.

ئاوێنه‌: ناوچەی خۆرئاوای ئەفریقا لە شەپۆلێكی زریانەوە بۆ شەپۆلێكی ووشكەساڵی رووبەڕووە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە، ئەمەش كشتوكاڵ و چاندنی زۆر قورسكردووە لە ناوچەكەدا سەرباری ململانێی چەكداری فراوان لە خۆرئاوای ئەفریقا، لەوانە بوركینا فاسۆ، نەیجەر، چاد، نێجیریا كە لەگەڵ شەپۆلی توندوتیژی گرووپە تیرۆرست و توندڕۆكانی قاعیدە و داعش رووبەڕوبوون.

لای خۆیەوە شرۆڤەكار لە بوركینا فاسۆ رومان نیبی بۆ سكاینیوز رایگەیاند هەرچەندە بابەتەكە نەگەیشتووەتە ئاستی كارەسات، بەڵام ناتوانین پێشبینی بۆ داهاتوو بكەین.

راشیگەیاند، بەردەوامی ئەم جەنگە كاریگەری گەورەی دەبێت، چونكە تەواوی هاوردەی گەنمی خۆرئاوای ئەفریقا رووسیا و ئۆكراینە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×