ئێران لە بەرامبەر ئازادکردنی سێ کەس پارە بلۆک کراوەکانی لە کۆریای باشوور وەردەگرێتەوە
  2022-04-08       1015       

ئێران لە بەرامبەر ئازادکردنی سێ کەس کە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکری کردوون پارە بلۆک کراوەکانی لە کۆریای باشوور وەردەگرێتەوە.

ئاوێنه‌: پێگەی ئینتیخابی ئێرانی بڵاویکردەوە سێ سیخوڕی خاوەن دوو ڕەگەزنامە بە ناوەکانی سیامک نمازی و محەمەد باقر نمازی و موراد تەهباز کە لە ئێران دەستگیرکر٥اون ئازاد دەکرێن.

ڕۆژنامەیەک ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەو کەسانە لە بەرامبەر بە ئازادکردنی پارەکانی ئێران دەبێت لە وڵاتی کۆریای باشوور کە پێکهاتووە لە بڕی حەوت ملیار دۆلاری ئەمریکی.

ئەو پێگە ئێرانیە وتوشیەتی کە بە هۆی بلۆککردنی پارەکانی ئێران لە کۆریای باشوور پەیوەندیەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە گرژی بۆ دروست بووە کە پارە کانی ئێران لە دوو بانکی کۆریادا بوون و بە بڕیایری دۆناڵد ترامپ بلۆک کراون.

لە دوای هاتنە سەر کاری جۆو بایدن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمیەکانی ئێران لە وڵاتی نەمسا باس لە چەند ڕیککەوتنێکی بچوک دەکرێت لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا.
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×