وتەبێژی پوتن: ژمارەیەكی زۆر سەربازمان لە ئۆكرانیا كوژراون
  2022-04-08       862       

وتەبێژی ڤیلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیا دانی بەوەدا نا كە سەربازێكی زۆری وڵاتەكەی لە ئۆكرانیا كوژراون.

ئاوێنه‌: دیمیتری پیسكۆف، وتەبێژی سەرۆكی روسیا، لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی سكای نیوزی ئینگلیزی، راشیگەیاند، كوژرانی ئەو ژمارە زۆرەی سەربازانمان "بۆ ئێمە تراژیدیایەكی گەورە" بو.

ئاماژەی بەوەشداوە كە "ئومێدەوارە لە رۆژانی ئایندەدا" وڵاتەكەی لە شەڕی ئۆكرانیا بە ئامانجەكانی بگات.

ئەوەش بۆ یەكەم جارە بەرپرسێكی باڵای روسیا دان بەوەدا دەنێت كە ژمارەیەكی زۆری سەربازی وڵاتەكەی لە ئۆكرانیا كوژراون.

لە 25 مانگی رابردو، وەزارەتی بەرگری روسا رایگەیاند كە یەك هەزارو 351 سەربازی وڵاتەكەی لە ئۆكرانیا كوژراون بەڵام ئۆكرانیا رایگەیاندبو، ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی روسیا نزیكەی 19 هەزار سەربازە.

پیسكۆف لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەك بخاتەڕو ئەوەی رەتكردنەوە كە سەربازانی وڵاتەكەی بەرپرسی كوشتنی خەڵكی مەدەنی بوبن لە شاری بوچای ئۆكرانیاو ئەو هەواڵ و وێنانەی بە "هەڵبەستراو و ساختە" لە قەڵەمدان كە لەو بارەوە بڵاوكراونەوتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×