لە روداوێكی سەیردا پردێكی 500 تۆنی دزرا
  2022-04-10       1223       

پۆلیسی هیندستان ئاشكرای كرد، لە روداوێكی سەیر و دەگمەندا، گروپێكی تایبەتمەند لە دزینی پاشماوە ئاسنەكان هەستاون بە هەڵوەشاندن و دزینی پردێكی 500 تۆنی.

ئاوێنە: پۆلیسی هیندستان بڵاویكردووەتەوە، لە ولایەتی بیهار "كە یەكێكە لە هەژارترین ولایەتەكانی هیندستان"، گروپێكی تایبەتمەند لە دزینی پاشماوەی ئاسن، بە دانیشتوانی ناوچەكەیان وتووە كە تیمی تایبەتمەندی حكومین و پردێكیان هەڵوەشاندووە.

بەپێی زانیارییەكان، دوای هەڵوەشاندنی پردەكە كە ئاسن بووە و كێشی 500 تۆن بووە دزیویانە و هەڵاتوون و دانیشتوانی ناوچەكەش دەسەڵاتدارانیان ئاگادار كردووەتەوە.

لای خۆیەوە سوبهاش بیهار ئەفسەری پۆلیس بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، دزەكان هەموو كەلوپەلێكیان پێبووە و كارەكەیان دوو رۆژی خایاندووە و بە ئامێری گواستنەوەی گەورە پردەكەیان گواستووەتەوە و لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێكردووە و تاوەكو ئێستا دەستگیر نەكراون.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×