ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی فەرەنسا: ماكرۆن و لوپێن دەچنە گەڕی دوەم
  2022-04-10       614       

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەكەی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆكی ئێستای فەرەنسا، پلەی یەكەمی گرتوەو دوای ئەویش ماری لوپێن، سەرۆكی بەرەی نیشتمانی راستڕەو دێت كە بەو ئەنجامەش هەردوكیان دەچنە گەڕی دوەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسا.

ئاوێنە: بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، ئیمانوئێل ماکرۆن لەنێوان 28.1 تاوەکو 29.7٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. لەدوای ئەو ماری لوپێن، سەرۆکی بەرەی نیشتمانی راستڕەو دێت کە لە نێوان 23.3٪ تاوەکو 24.7ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

هەر وەک پێش هەڵبژاردنەکان پێشبینی دەکرا، ماکرۆن و لوپێن بەرەو گەڕی دوەمی هەڵبژاردنەکان دەڕۆن کە لە 24ی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×