سەرۆكوەزیرانی بەریتانیاو هاوسەرەكەی غەرامەكران
  2022-04-13       856       

بۆ یەكەم جار لەمێژووی بەریتانیادا، سەرۆكوەزیرانی وڵات لەكاتی خزمەتكردندا لەدەسەڵاتو لەلایەن پۆلیسەوە غەرامە كرا.

ئاوێنە، کاوە رەش: بەهۆی شكاندنی ڕێكارەكانی قەدەغەی پەتای كۆرۆناوە لەحوزەیرانی ٢٠٢٠  هەریەكە، لەبۆریس جۆنسن و هاوسەرەكەی و وەزیری خەزێنەی بەریتانیا، ڕیشی سوناك، سزای پێژماردنیان بۆ دیاری كرا، بەهۆی كۆبونەوەیەكی نیوەڕۆخوانێك بەبۆنەی ڕۆژی لەدایك بونی سەرۆكوەزیران، لەبینای ژمارە ١٠ی شەقامی داونینگ ڕێكخراوە.

ئەو سزادانەی جۆنسن، یەکەم جارە لەمێژووی خزمەتکاری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بدرێت، لەبەرامبەر شکاندنی یاسا.

لەبەرمبەردا، هەر سێ سزادراو، داوای لێبوردنیان کرد لەگەلی بەریتانیا، بەڵام دەڵێن ئامادە نین دەست لەكاربكێشنەوە.

پەرلەمانتارە ئۆپۆزسیۆنەکان، دەڵێن، پێویستە هەریەكە لەبۆریس جۆنسن و  ڕەشی سوناک واز بهێنن لەدەسەڵات.

جۆنسۆن دەڵێ، لەم كاتەدا ئەوان زیاتر ئامانجیان  بۆ گەیاندنی بەرنامەی خزمەتگوزاریی و بەڵێنەكانی كابینەكەتی بۆ خەڵکی بەریتانیا، نەك دەست لەكاربكێشێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×