فوئاد حسێن: ئێران دراوسێیەكی بەوەفایە و ڕێگەنادەین لە عێراقەوە هەڕەشەی لێبكرێت
  2022-04-14       561       

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت،  ئێران دراوسێیەكی بەوەفایە و ڕێگەنادەن لە خاكی عێراقەوە هەڕەشە لە دراوسێكانی بكرێت.

ئاوێنە: لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندی عێراق لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی حكومەتی ئەو وڵاتەدا كۆبووەوە.

فوئاد حسێن باسی پەیوەندیی پتەوی نێوان عێراق و ئێرانی كردووە و بەپێی میدیای عێراقی ناوبراو ڕایگەیاندووە، ئێران وڵاتێكی بەوەفایە و جەختیكردووەتەوە لەوەی “عێراق ڕێگەنادات خاكەكەی بۆ هەڕەشەكردن لە وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت”.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسیی ناوچەكە و دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران و پەرەسەندنەكانی جەنگی ڕوسیا و ئۆكرانیا تاوتوێكراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×