ڤۆڵۆدمیر زلێنیسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، ماوه‌ی 50 (په‌نجا) رۆژه هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌رگریه‌كی پۆڵاینیان له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی روسیا كردوه و ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌يه به‌راورد به‌و پێنج رۆژه‌ی كه بۆ داگیركردنی وڵاته‌كه‌ی دانرابو.
ئاوێنه: به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، ڤۆڵۆدمیر زلێنیسكی رایگه‌یاندوه، به‌رگریه به‌رده‌وامه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه به ئیراده و وره به‌رزییه‌وه ده‌كرێت به‌رگری له‌و ئامانجه پیرۆزانه بكرێت كه مرۆڤ لای گرنگن.
وتیشی، "سوپای وڵاته‌كه‌مان ماوه‌ی 50 (په‌نجا) رۆژی ته‌واوه به‌رگری له وڵات و خاكه‌كه‌مان ده‌كات و به‌رگریكردن و خۆڕاگری بۆ ماوه‌ی 50 (په‌نجا) رۆژ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ ته‌واوی ئه‌و ملیۆنان ئۆكرانییه‌ی كه ملیان بۆ روسیا نه‌وی نه‌كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "رۆژێك پێش ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی روسیا بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌مان، به‌رپرسانی كرێملین ته‌نها ماوه‌ی پێنج رۆژیان بۆ داگیركردنی وڵاته‌كه‌مان دانا، به‌ڵام ئێمه ماوه‌ی 50 (په‌نجا) رۆژه به‌رگری له خاك و وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه ئامانجی ئێمه پاراستنی وڵاته‌كه‌مانه ئه‌وه‌ش ئامانجێكی پیرۆزه بۆیه ئێمه تێیدا سه‌ركه‌وتویین".
ڤۆڵۆدمیر زلێنیسكی باسی له‌وه‌شكردوه، "هێزه‌كانی روسیا به ئامانجێكی ئاسایی له وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌یان روانی، به‌ڵام نه‌یانزانی ئۆكرانییه‌كان چه‌نده به‌هێزن، تێنه‌گه‌یشتن له‌وه‌ی چه‌نده نرخی ئازادی و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كانمان له‌لا به‌نرخن، بۆیه به‌و شێوه‌یه‌ش شكستیان هێناوه، چونكه له‌به‌رامبه‌ر ئیراده و به‌رگرییكردنه‌كانمان له مرۆڤایه‌تی و چۆنیه‌تی ئه‌و ژیانه‌ی كه ده‌مانه‌وێت بیگوزه‌رێنین، شكستمان پێهێناون".