دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمییەوە ڕاگیرا
  2022-04-15       508       

كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دانوستانەكانیان لە بارەی دۆسیەی ئەتۆمی لەگەڵ شاندی ئەوروپا و ئەمریكا ڕاگرت.

ئاوێنه‌: محەمەد مەرەندی، ئەندامی شاندی دانوستانكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ئەمریكا بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو هەڵویستەكانی خۆی گۆڕیوە بۆیە بڕیاری ڕاگرتنی دانوستانەكانی تایبەت بە دۆسیەی ئەتۆمی لە ڤیەننا دراوە.

ئاماژەی بەوە كرد، فشاری دەرەكی بۆ ڕاگرتنی دانوستانەكان هەیە و كاردەكرێت دانوستانەكانی تایبەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئەنجامی نەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×