ئەمڕۆ هەینی لە مزگەوتی ئەقسا لەنێوان فەڵەستینی و هێزە ئەمنیەکانی ئیسرائیل شەڕ و پێکدادانێکی قورس ڕوویدا.
ئاوێنه: بەگوێرەی میدیاکان لە شەڕەکەدا تا ئێستا نزیکەی 100 کەس بریندار بوون، هاوکات دەیان کەسیش لە فەڵەستینیەکان دەستگیرکراون.
سەرەتای شەڕەکە بەهۆی ئەوەوە بووە سەدان فەڵەستینی دەیانویست نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا بکەن، بەڵام لەو کاتەدا ڕوبەڕوبونەوە دروستبووە، پۆلیسی ئیسرائیل دەڵێت فەڵەستینیەکان بە بەرد هێرشیانکردووەتەسەر پەنجەرە و دەرگاکانی ئەقسا.