بهگوێرهی ڕێككهوتنی هەردو وڵاتی بەریتانیاو روواندا، ئەو کۆچبەرانەی بەڕێگەی ئاوو بەنایاسایی دهچنه بەڕیتانیا، ئەوا ڕەوانەی ولاتی ڕواندا دەکرێن لەباشوری ئەفریقیا. سەرۆکی دەزگای لوتکەش تایبهت بهپرسی پهنابهران دهڵیت، بڕیارهكه تەنها ئەو کۆچبەرە نایاساییانە دەگرێتەوە كه لە ١٤/٤/٢٠٢٢ بەدواوە دەگەنە بەریتانیا.
ئاوێنه: ئاری جلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، ئەو ڕێکكەوتنە هاوبەشەی نێوان بەریتانیاو روواندا بۆ ههماهەنگییە لەبارەی ئەو کۆچبەرانەی بەشێوەی نایاسایی دەچنە بەریتانیا. وتیشی، "ئەو هەنگاوەی لەندەن لەکاتێکدایە كه لەچوار مانگی ئەمساڵدا زیاتر لەچوار هەزار کۆچبەر بەنایاسایی لەڕێگەی نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە بەریتانیا. ئەو ژمارەیەش چوار هێندەی ئەو کۆچبەرانەیه کە لەچوار مانگی یەکەمی 2021دا چونەتە ئهو وڵاته.
ئاری جلال ڕونیدهكاتهوه كه بڕیارهكه تەنها ئەو کۆچبەرە نایاساییانە دەگرێتەوە كه لە ١٤/٤/٢٠٢٢ بەدواوە دەگەنە وڵاتی بەریتانیا، ئهو پنابهرانه ناگرێتهوه كه لهئێستادا لەکەمپو هۆستێلەکاندانو پێش ئەم ڕێککەوتننامەیە چونەتە بەریتانیاو کەیسی وەرگرتنی مافی پەنابەرییان یەکلایی نەکراوەتەوە.
سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕاشیگهیاندووه، ئەگەرچی ئەم پڕۆژەیە لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیاوە پەسندكراوە، بهڵام هێشتا بڕیارەکە ئەگەری تانەلێدانی هەیە لەدادگای باڵای بەریتانیا.
رۆژی پێنجشەمە 14/04/2022 سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن لەپەرلەمانی وڵاتەکەی لەلەندەنی پایتەخت بڕیارێکی جێبەجێکرد بۆ ئەو کۆچبەرانەی بە ڕێگەی ئاو بەنایاسایی خۆیان دەگەیهننه بەڕیتانیا، ئەوا ڕەوانەی ولاتی ڕواندا دەکرێن لەباشوری ئەفریقیا.