سەرۆک کۆماری ئێران: ئیسرائیل بچوکترین هەڵە لە دژمان بکات، دڵی وڵاتەکە بەئامانج دەگرین
  2022-04-18       495       


ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، سەرەڕای چەندین ساڵ سزای ئابوری بەسەر ئێران بەهۆی بەرنامەی ئەتۆمییەوە، بەڵام وڵاتەکەی توانیویەتی توانا سەربازییەکانی بەرەوپێش بەرێت، هۆشداری دەداتە ئیسرائیل کە ئەگەر "بچوکترین هەڵە لە دژمان بکات، دڵی وڵاتەکە بەئامانج دەگرین".

ئاوێنه‌: ئیبراهیم رەئیسی ئەمڕۆ بەشداریکرد لە نمایشێکی سەربازی هێزە سەربازییەکانی ئێران کە پێکهاتبون لە نمایشی فڕۆکەی جەنگی، هێلیکۆپتەر، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، سیستمی بەرگری ئاسمانی، زرێپۆش، موشەک و کەشتی سەربازی.

سەرۆک کۆماری ئێران لە وتارێکدا رویکردە ئیسرائیل و وتی، "ئەگەر ئێوە بچوکترین هەڵە بکەن دژی دەوڵەتی ئێران، ناوەندی رژێمی سەیهۆنی دەبێتە ئامانجی هێرشی هێزە سەربازییەکانمان".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران لە نزیکەوە چاودێری هەر کارێکی ئیسرائیل دەکات، لەئێستاشدا هێزەکانی ئێران لەناوچەکەدا توانایەکی بەرزییان هەیە بۆ روبەڕبونەوەی دوژمنانی ئێران، بۆیە "بچوکترین جوڵەی ئەو وڵاتە لای ئێمە ون نابێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×