وەزیری تەندروستی سعودیە ڕایدەگەیەنێت، دۆخی تەندروستی سەرجەم عومرەكاران سەلامەتن و تاكو ئێستا هیچ نەخۆشی و پەتایەك لەناویاندا بوونی نیە.
فەهد عەبدورەحمان وەزیری تەندروستی سعودیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، تیمەكانیان لە هەردوو شاری مەككە و مەدینە هەوڵی تەواو دەدەن بۆ پاراستنی تەندروستی عومرەكاران و تاكو ئێستاش هیچ نەخۆشییەك یان پەتایەك كە ببێتەهۆی هەڕەشە بۆ سەر دۆخیان تۆمار نەكراوە.
وتیشی”وەزارەتی تەندروستی چەندین نەخۆشخانە و ئۆتومبێلی فریاكەوتنی تەرخانكردووە بۆ خزمەتكردنی تەندروستی عومرەكاران و بەردەوامن لە پاكردنەوەی خێرای هەموو ئەو ناوچانەی بۆی دەچن”.
ئاشكراشیكرد، تەنها ئەمساڵ، زیاتر لە ١٨هەزار كارمەندی هێزەكانی پاراستن و تەندروستی بەشداریدەكەن لە پاراستنی گیانی عەمرەكاران و تا ئێستا ٧ هەزار و ٢٠٠ عەمرەكار لە نەخۆشخانەكانی سعودیە چارەسەریان بۆ كراوە.