بەرەبەیانی ئەمڕۆ شهممه، لەپارێزگای سیستانو بەلوچستان ژمارەیەک چەکدار هێرشیانکردە سەر ئۆتۆمبێلی فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانو لهئهنجامدا ئەفسەرێکی پلە باڵا کە پاسەوانی تایبەتی فەرماندەکە بووە کوژرا، بەڵام فەرماندەکە رزگاری بو.
ئاوێنه: بهگوێرهی ههواڵی ئاژانسی هەواڵی تەنسیمی ئێرانیی، فەرماندە حسێن ئەڵماسی، فەرماندەی تیپی سەلمانی فارسی سوپای پاسداران لەکاتی تێپەڕبونیدا بەخاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئەمنییەتی بەسیج لەناوچەی سیستانو بلوجستان لەهەوڵێکی کوشتن رزگاری بووه.
ئاماژەی بەوەشداوه، مەحمود ئابسالان، کوڕی یەکێک لەفەرماندەکانی پێشوی سوپای پاسدارانو پاسەوانی تایبەتی سەردار ئەڵماسی کوژراوە.
ئاژانسی ئێرانییهكه ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لەشوێنی روداوەکە توانراوە ئەو چوار کەسە دەستگیربکرێن کە هێرشهكهیان ئهنجامداوه.
هاوكات کەناڵی تیلیگرامی "رەسەدی بەلوچ" کە نزیکە لەچەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکانی بەلوچستان، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوەو تێیدا باس لە "برینداربونی حسێن ئەڵماسی" دەکات.