به به‌شداری 48.700.000 (چل و هه‌شت ملیۆن و حه‌وتسه‌د هه‌زار) فڕه‌نسی، ئه‌مڕۆ گه‌ڕی دوه‌م و كۆتایی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا له نێوان ئیمانوێڵ ماكرۆن و ماری لوپێن دەستیپێکرد، ته‌واوی پێشبینییه‌كانیش به‌ره‌و ئەوە دەچن کە ئیمانوێڵ ماكرۆن هەڵبژاردنەکە دەباتەوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ 48.700.000 (چل و هه‌شت ملیۆن و حه‌وتسه‌د هه‌زار) فڕه‌نسی دەچنەسه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و گه‌ڕی دوه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا به‌ڕێوه دەچێت، بەپێی پێشبینی زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆکی پارتی کۆماریی بەرەوپێشەوە بۆ جارێكی دیكه وه‌ك سه‌رۆكی فڕه‌نسا له به‌رامبه‌ر ماری لوپێن، کاندیدی پارتی راستڕه‌وی گردبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی فڕه‌نسی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دەهێنێته‌وه.
4ی ئەم مانگە ئەنجامی بەرایی خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فڕەنسا راگەیەنرا و بەگوێرەی ئەنجامەکانیش ئیمانوێل ماکرۆن 28.8%، ماری لوپێن 24.2% و ژۆن مێلونشۆن 20.10%ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.
دوێنێش دامەزراوەی ئیپسۆسی فڕەنسی دوایین راپرسی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەکەیان ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری ئێستا، بە جیاوازیی 11٪ـی دەنگەکان، ماری لوپێنی رکابەری دەبەزێنێت و دەبێتەوە بە سەرۆک کۆمار.
ماکرۆن بە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2017دا مێژویەکی بۆ خۆی تۆمارکرد بەوەی بوە گەنجترین سەرۆکی ئەو وڵاتە، بۆیە ئەگەر ماکرۆن ئەمساڵیش سەربکەوێت، ئەوا دەبێتە یەکەمین سەرۆک لە دوای جاک شیراکەوە لە ساڵی 2002 کە بۆ جاری دوەم ببێتەوە سەرۆکی وڵات.