بەهۆی نەبوونی کارەبا، هاووڵاتییەک لە وەزیرێکی وڵاتەکەی دەدات
  2022-04-25       559       

هێرشکردنە سەر سیاسەتمەداران و بەرپرسانی حکومی لە ئۆکتۆبەری 2019ەوە لە لوبنان بووەتە نەریت، لەنوێترین هەوڵیشدا، بەهۆی خراپی دۆخی کارەباو بەردەوامی بەڵێنی دووبارە بۆ باشترکردنی، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو وەزیری وزە و ئاوی لوبنان، لەیەکێک لە قاوەخانەکانی وڵاتەکەی لەلایەن هاووڵاتیەکەوە لێی درا.

لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا، وەلید فەیاز وەزیری وزەو ئاوی لوبنان، دەردەکەوێت کە لەلایەن هاووڵاتییەکەوە زللەی لێدراوە و دەستی خستووەتە سەر ڕوومەتی تا ئاسەواری ئازاری لێدانەکەی بشارێتەوە.

لە تۆمارەکەدا گەنجێک دەڵێت؛ ئەمە پەیامێکە لە هەموو خەڵکی لوبنانەوە بۆ تۆ.

دواتر گەنجەکە تووڕەیی خۆی زیاتر دەردەبرێت و پاڵێکی بەهێزی پێوە دەنێت.

وەزیری وزەی لوبنان، یەکەم جار نییە کە هێرشی دەکرێتە سەر بەهۆی ئەو ئەدا خراپەی وەزارەتەکەی لە دابینی کارەبا و ئاو بۆ هاووڵاتیان پەیڕەوی دەکات، بەو پێیەی لوبنانییەکان لەم بارەدا لە دۆخێکی بێزارکەردان و دەڵێن نەبوونی ئەم وەزارەتە لە بوونی باشترە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×