ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، روسیا شكستی هێناوە لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی جەنگدا لە ئۆكرانیا.
ئاوێنە: ئەنتۆنی بلینکن، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، روسیا بۆ سەرنج خستنە سەر رۆژهەڵاتی هەرێمی دۆنباس، هێزەکانی لە دەوروبەری کیێڤ و باکوری ئۆکراینا کێشاوەتەوە.
ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی بەوەش دا کە سوپای روسیا لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی ئەم جەنگەدا شکستی هێناوە و وتیشی "روسیا شکست دەهێنێت و ئۆکراینا سەردەکەوێت".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن باسی لەوەش کرد کە ئامانجی سەرەکی روسیا، شکستپێهێنانی ئۆکراینا و زەوتکردنی سەروەرییەتی، بەڵام لە بەدەستهێنانی ئەم ئامانجەدا "شکستی هێناوە".