سه‌رۆكی روسیا له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی به‌ته‌له‌فۆن دۆخی ئۆكرانیایان تاوتوێكردوه‌و ئه‌ردۆغان پێشنیازی میوانداریكردنی هه‌ردو سه‌رۆكی روسیا‌و ئۆكرانیای له‌ئه‌نقه‌ره كردووه.
ئاوێنه: لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییه‌كه‌دا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا بەڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیای راگەیاندووه، بەردەوامیدان بەو پێشهاتە ئەرێنییانەی لەکۆبونەوەکانی ئیستانبوڵ بەمەبەستی کردنەوەی رێگایەک بۆ ئاشتی لەنێوان روسیا‌و ئۆکراینا بەدەستهێندرا لەبەرژەوەندی هەمو لایەکدایە.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه ئه‌ردۆغان پێشنیازی میوانداریكردنی هه‌ردو سه‌رۆكی روسیا‌و ئۆكرانیای له‌ئه‌نقه‌ره كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌گفتوگۆی كاریگه‌ر بكه‌ن‌و كۆتایی به‌جه‌نگ بهێنن.
ئەردۆغان ئاماژە به‌وه‌شداوه كه تورکیا ئەوەی لەتوانایدا بێت ئەنجامی دەدات بۆ هێنانەدی ئاشتی یەکجارەکی و راگرتنی ئەم روداوانە کە زیان بەهەموو کەسێک دەگەیەنن.
كۆشكی كرملین راشیگه‌یاندووه، پێویسته كیێڤ فه‌رمان به‌چه‌كداره‌كانی ئه‌زوڤستال بدات چه‌ك دابنێن و خۆیان راده‌ستی مۆسكۆ بكه‌نه‌وه.