ئەردۆغان: سەردانەكەم بۆ سعودیە ئاماژەیە بۆ دەسپێكی قۆناغێكی نوێی پەیوەندییەكانمان
  2022-04-28       467       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەر لە بە رێكەوتنی بۆ سعودیە، رایگەیاند، سەردانەكەم ئاماژەیە بۆ دەسپێكی قۆناغێكی نوێی پەیوەندی و  هاریكاری نێوان هەردو وڵات.

ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك لە ئیستانبوڵ رایگەیاند"سەردانەكەم بۆ سعودیە ئاماژەیە بۆ ویستی هاوبەشمان لەپێناو دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی هاریكاری بەو سیفەتەی دو دەوڵەتی براین."

ئاماژەی بەوەشدا كە لە سەردانەكەیدا بۆ ئەو وڵاتە، هەردو لا پەیوەندییەكانی نێوان توركیاو سعودیە لە سەرجەم رەهەندەكانەوە تاوتوێ دەكەن.

بڕیارە سەردانەكەی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ سعودیە دو رۆژ بخایەنێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە میانی کۆبونەوەکانی سەردانەکەی ئەمڕۆ و سبەیدا، چاوپێداخشاندنەوە بە پەیوەندییەکانی تورکیا و سعودیە دەکرێت و ئەنجامدانی کاری زیاتری پێکەوەیی تاوتوێ دەکرێت.

هەر لە کۆبونەوەکاندا جگە لە تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان لەبارەی دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان هەردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕای یەکتر دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×