وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتون لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکیدا ئه‌فسه‌رێكیان كوژراوه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ چوارشەممە ئه‌فسه‌رێكی سوپای وڵاته‌كه‌مان له ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتون لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکیدا کوژراوە".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌فسه‌ره‌كه كه ناوی تالها بەهادره سه‌ره‌تا بە سه‌ختی برینداربوه و دوای ئەوەی گه‌یه‌نراوه‌ته نەخۆشخانە مردوه.
سوپای توركیا له 20ی (کانونی دوەم/1)ی 2018 به پشتیوانی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا هێرشی فراوانی بۆ سەر هەرێمی عەفرین لە ژێر ناوی "ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتون" كه له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی رۆژئاڤای كوردستاندا بو دەستیپێکرد، دوای 58 رۆژ به‌رگری سه‌خت، 18ی ئازاری 2019 عەفرین كه‌وته ده‌ست سوپای توركیا.
به‌پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان، له هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین 300 هاوڵاتی مه‌ده‌نی رۆژئاڤای كوردستان شه‌هیدبون و زیاتر له 1500 (هه‌زار و پێنجسه‌د) كه‌سیش برینداربون، زیاتر له 300 هه‌زار هاوڵاتیش ئاواره‌بون.
