وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنتۆنی بلینکن، پۆزەتیڤ هاتوەتەوە و دەرکەوتوە دوچاری ڤایرۆسەکە بوە، بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی توشبونی هەبێت.
ئاوێنه: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،" ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری بەرگری پشکنینی کۆرۆنای بۆ کراو و دەرکەوەتوە توشبوی ڤایرۆسەکەیە، بەڵام هیچ نیشانەیەکی توشبونی نییە".
رونیشیکردوەتەوە،"ناوبراو زیاتر لە جارێک ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارهێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا توشی ڤایرۆسەکە بوە".
ئاشکراشیکردوە،"لەماڵەکەی خۆیدا خۆی کەرەنتین کردوە و لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کارەکانی بەڕێوەدەبات".
سەبارەت بە مەترسیەکانی توشبونی ئەو وەزیرە لەسەر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، وەزارەکەتە باسیلەوەکردوە،" بلینکن ماوەی چەند رۆژێکە بایدنی نەبینیوە، بۆیە مەترسی توشبونی سەرۆک بەهۆی وەزیری بەرگرییەوە لەئارادا نییە.
شەوی چوارشەممە، پێش دەرچونی ئەنجامی پشکنینی ناوبراو، چاوی بە هاوتا سویدیی و مەکسیکیەکەی کردوە، لای خۆشییەوە وەزیری دەرەوەی مەکسیک بڕیاریداوە پشکنینی کۆرۆنا بکات.
بڕیار بو ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنتۆنی بلینکن، وتارێک سەبارەت بە پێداچونەوەی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر چین پێشکەش بکات، بەڵا بەهۆی نەخۆشکەوتنییەوە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
بڕیارە لە زوترین کاتدا بەرواری داهاتوی ئەو وتارە رابگەیەندرێت.