رووسیا داوای پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل لە ئێران دەکات
  2022-05-05       690       


کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی رووسیا، داوای پارچەی یەدەگ لە ئێران دەکەن، ئێرانیش ئەوە بە دەرفەت دەزانێت بۆ هەناردەکردنی ئەو پارچە یەدەگانە.

بەپێی هەواڵێکی میدیا ئێرانییەکان، ئەندامێکی سەندیکای بەرهەمهێنەرانی پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێلەکانی ئێران رایگەیاندووە، "بەرهەمهێنەرانی ئەو وڵاتە دەرفەتێکیان لەبەردەمە بۆ ئەوەی کەرەستەکانیان هەناردەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی رووسیا بکەن."

ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆمپانیا بەرهەمهێنەرە دیارەکانی رووسیا، داوای کەرەستەی یەدەگی ئۆتۆمبێلیان لە ئێران کردووە، بەڵام راستەوخۆ ئاماژەی بە هیچ لایەن و کۆمپانیایەکی رووسی نەداوە.

ئەو ئەندامە دەشڵێت، "ئەو پارچانەی کە کۆمپانیاکانی رووسیا داوایان کردووە بریتین لە: پارچەکانی ئیستۆپ، کیسی پەرەشووت، پارچەکانی ساردکەرەوە و چەندین پارچەی دیکە."

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمریکا سزای بەسەر رووسیا و ئێران سەپاندووە، بەڵام هەناردەکردنی پارچەی ئۆتۆمبێلی ئێرانی ناکەوێتە ژێر سزاکان. هەرچەندە تاران لە ساڵی 2018ـەوە هیچ ئۆتۆمبێلێکی هاوردە نەکردووە. 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×