جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەبڕی ١٥٠ ملیۆن دۆلار پێداویستیی سەربازیی رەوانەی ئۆکراینا دەکات.
ئاوێنه: لهراگەیاندراوێکدا سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردۆتەوە كه بەردەوامی دەدەن بەشتیوانی و هاوکاریکردنی ئۆکراینا.
بایدن لەراگەیاندراوەکەدا بەرونی ئاشکرای کردووە کە بەبەهای ١٥٠ ملیۆن دۆلار پێداویستیی سەربازی پێشکەش بە ئۆکراینا دەکەن و ئەوەی خستووەتەڕو کە پاکێجی هاوکارییەکە جگە لە کەلوپەلی سەربازی، چەک و تۆپ و تەقەمەنی، سیستەمی راداریش لەخۆ دەگرێت.
سەرۆکی ئەمریکا داوای لەکۆنگرێس کردووە بەزوترینکات پاکێجی هاوکارییەکە رادەستی کیێڤ بکەن.