خەلیفە بن زاید، سەرۆكی ئیمارات كۆچی دوایی كرد
  2022-05-13       558       

وەزارەتی كاروباری سەرۆكایەتی دەوڵەتی ئیمارات، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، خەلیف بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی ئیمارات كۆچی دوایی كرد.

ئاوێنە: وەزارەتی كاروباری سەرۆكایەتی دەوڵەتی ئیمارات بەو بۆنەیەوە 40 رۆژ ماتەمینی و سێ رۆژ راگرتنی دەوامی لە وەزارەت و فەرمانگەكانی ئیمارات راگەیاند.

خەلیفە بن زاید لە تەمەنی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كردو كوڕە گەورەی شێخ زاید بن سوڵتان ئال نەهیان بو كە بە دامەزرێنەی ئیمارات ناسرابو و یەكەم سەرۆكی ئەو وڵاتە بو لە ساڵی 1971ەوە.

خەلیفە بن زاید كە ئەمڕۆ كۆچی دوایی راگەیەندرا، لە مانگی 11ی 2004ەوە لەدوای باوكی، سەرۆكایەتی ئیماراتی وەرگرت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×