ئەردۆغان هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەندامبوونی سویدو فنلەندا لە ناتۆ ئاشكرا دەكات
  2022-05-13       905       


سەرۆك كۆماری توركیا بەناڕاستەوخۆ رەتیدەكاتەوە وڵاتەكەی رەزامەندی بدات لەسەر داواكاری سویدو فنلەندا بۆ بوون بەئەندامی ناتۆ، راشیدەگەیەنێت، نامانەوێ هەمان هەڵەی ئەندامیەتی یۆنان لە ناتۆ دووبارە بكەینەوە.

ئەمڕۆ هەینی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، هەڵوێستی توركیای لەبارەی خواستی سویدو فنلەندا بۆ بوون بە ئەندام لە پەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) ئاشكراكردو وتی:" چاودێری دۆخەكە دەكەین، بەڵام بە ئەرێنی لە خواستی ئەو دوو وڵاتە ناڕوانین".

ئەردۆغان بەناڕاستەوخۆ دژایەتی خۆی بۆ ئەندامیەتی سویدو فنلەندا لە ناتۆ نیشانداو رایگەیاند:" حكومەتەكانی پێشووی توركیا هەڵەیان كرد كاتێك رەزامەندییان دەربڕی بۆ بەئەندامبوونی یۆنان لە ناتۆ، هەمووشمان هەڵوێستەكانی ئەسینامان لەدژی توركیا لەبەرچاوە دوای ئەوەی بووە ئەندامی ناتۆ".

سەرۆك كۆماری توركیا كە وڵاتەكەی یەكێكە لە ئەندامانی ناتۆ، ئاماژەی بەوەكرد كە نایانەوێ هەمان هەڵە دووبارە بكەنەوەو رێگە بە هاتنی وڵاتانی ئەسكەندەنافیا بۆ ناتۆ بدەن كە بوونەتە شوێنی داڵدەدانی تیرۆریستان، لەوبارەیەوە وتی:" سوید یەكێكە لەو وڵاتانەی كە بووەتە میوانخانە بۆ ئەندامانی پەكەكەو ئەندامیشیان هەیە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، هەربۆیە ناتوانین بە ئەرێنی لە خواستی سوید بۆ بوونە ئەندامی ناتۆ بڕوانین".

لێدوانەكەی ئەردۆغان لەكاتێكدایە هەریەك لە سویدو فنلەندا خواستی خۆیان نیشاندا لە داهاتوویەكی نزیكدا بە فەرمی داواكاری بۆ بوون بەئەندام لە ناتۆ پێشكەش بكەن.

زۆرترین بینراو
سروه‌ عه‌بدولواحید بۆ شاخه‌وان عه‌بدوڵا: شانازی‌ ده‌كه‌م كچی‌ كه‌بابچی‌ بم، نه‌ك كچی‌ جاشێك
هۆشدارى له‌دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت
بنه‌ماڵه‌ى هاوكارجاف: ئه‌مرۆ دادوه‌ر فه‌رمانى له‌سێداره‌دانى بۆ بكوژانى هاوكار جاف ده‌ركرد
برایەكی هاوکار جاف بۆ عەلی باپیر: وەڵامی پیاوی بچووک نادەمەوە
عەلی حەمەساڵح بۆ رێبەر ئەحمەد: دژی ئەوەین لە ژێر چەتری سەلامەتی خەڵکدا بزنس بکرێت
سه‌ركرده‌یه‌كی‌ چوارچێوەی هەماهەنگی باس له‌ڕێككه‌وتنی‌ نوێی‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كات
سەرکردەیەکی یەکێتی: دەرچونی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەفسەرەکانی یەکێتی دۆخی هەرێم ئاڵۆزتر دەکات
حاجی مه‌سیفی: بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ هه‌ولێر بۆ له‌سێداره‌دانی ئه‌فسه‌ره‌كانی دژه‌تیرۆر، دۆخی هه‌رێم ئاڵۆزتر ده‌كات
نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان بۆ شاری سلێمانی دیاریکرا
مەكتەبی عەلی باپیر لەبارەی لێدوانەكەی ئەمڕۆی ناوبراو رونكردنەوە دەدات
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×