ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دانبه‌وه‌دا ده‌نێت که ئه‌مریکا گوێ له تورکیا ناگرێت له‌باره‌ى تۆمه‌تبارکردنى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(یه‌په‌گه)وه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ هه‌ینى، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له‌باره‌ى لێخۆشبونى ئه‌مریکا له سزاکانى سه‌ر سوریا رایگه‌یاند، ئه‌سته‌مه ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ى ئه‌مریکا قبوڵ بکه‌ن، راشیگه‌یاند:" هه‌مو ئه‌و ئیدارانه‌ى که له‌م چه‌ند قۆناغه‌ى دواییدا له ئه‌مریکا هاتون، پشتیوانیى یه‌په‌گه ده‌که‌ن، ئۆتۆمبێل و که‌ره‌سته و ته‌قه‌مه‌نییان به بارهه‌ڵگره‌وه بۆ ناردوون".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند" هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌مان به هه‌موو ئیداره‌کانى ئه‌مریکا وت(ئیداره‌ى تره‌مپ، ئیداره‌ى جۆیایدن)، به‌ڵام گوێییان نه‌گرت و ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رده‌وام بووه".
هاوکات باسى له پڕۆسه‌ى ئه‌ندامبونى فینلاند و سوید له ناتۆ کرد که بۆچونێکى ئه‌رێنییان نییه، ئه‌ردۆغان وتیشى:"وڵاتانى سکاندیناڤیا، وه‌کو میوانخانه‌یه‌ک وان بۆ گروپه چه‌کداره‌کانى په‌که‌که و چه‌ند رێکخراوێکى دیکه‌ش له سوید و هۆڵندا گیرساونه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى وه‌کو په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانه‌کانیاندا چالاکن، بۆیه له‌م خاڵه‌دا ناکرێت روانگه‌یه‌کى ئه‌رێنیمان هه‌بێت".