محەمەد بن زاید ئال نەھیان بەسەرۆکی ئیمارات هەڵبژێردرا
  2022-05-14       483       

دوای ئەوەی سەرۆکی ئیمارات، شێخ خەلیفە بن زاید ئەل نەھیان، دوێنێ کۆچی دوایی کرد، شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی، شێخ محەمەد بن زاید ئەل نەھیان بو بەسەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی "WAM"ی ئیماراتی، لیژنەی باڵای ئیمارات کە لەحەوت ئەمارەت پێکهاتووە، شێخ محەمەد بن زایدی وەک سەرۆکی نوێی ئیمارات راگەیاندوە.

لە هەواڵەکەدا هیچ وردەکارییەکی دیکە نەخراوەتەڕو.

- کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئەل نەھیان

دوێنێ وەزارەتی ناوخۆی ئیمارات، هەواڵی کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئەل نەھی لەتەمەنی ٧٤ ساڵیدا راگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی ئیمارات، لەدوێنێوە بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری راگەیاندوه‌و لەسەرجەم فەرمانگە حکومییەکان و کەرتی تایبەتدا بۆ ماوەی سێ رۆژ پشوو راگەیەندرا.

شێخ خەلیفە بن زاید ئەل نەھیان، کوڕی گەورەی یەکەم سەرۆکی ئیمارات، شێخ زاید بن سوڵتان ئەل نەھیانەو لەدوای کۆچی دوایی باوکی بووەتە سەرۆکی ئیمارات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×