لە تاوانێكی رەگەزپەرستیدا سپی پێستێك لە نیویۆرك 10 رەشپێستی كوشت
  2022-05-15       424       

چەكدارێكی تەمەن 18 ساڵ لە تاوانێكی رەگەزپەرستیدا لە یەكێك لە ناوچەی رەشپێستەكانی شاری نیویۆرك 10 رەشپێستی كوشت و سیانی تری بریندار كرد، دواتریش خۆی رادەستی پۆلیس كرد.

ئاوێنە: بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكا، لە ناوچەی "بوفالۆ"ی تایبەت بە رەشپێستەكان لە نیویۆرك كەسێكی سپی پێستی تەمەن 18 ساڵ كە خوێندكاری زانكۆیە، لە تاوانێكی رەگەزپەرستیدا لەناو فرۆشگایەكدا دەستدرێژی گولـلەی كردووە.

ئەوەش هاتووە، لە ئەنجامدا 10 كەسی كوشتووە و 3 كەسی تریشی بریندار كردووە، دوای ئەنجامدانی تاوانەكەشی خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كردووە.

دادگای نیویۆرك ئاشكرای كردووە، تۆمەتبارەكە ناوی "بایتۆن جیندرۆن"ە و خەڵكی برۆكلینە و كارەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان راستەوخۆ پەخش كردووە، پێش دەستگیر كردنی هەوڵی خۆكوشتنی داوە، قوربانییەكانیش 11یان رەشپێستن و دوانییان سپی پێست، یەكێك لە كوژراوەكانیش پاسەوانێكی فرۆشگاكەیە كە رووبەڕووی بووەتەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×