حزبوڵڵا دانبەوەدا دەنێت لەگەڵ هاوپەیمانەكانی زۆرینەی پەرلەمانییان لەدەستداوە
  2022-05-19       507       


حەسەن نەسروڵڵا، ڕێبەری حزبوڵای لوبنان، دانی بەوەدانا كە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ڕۆژی یەكشەممە لەگەڵ هاوپەیمانەكانی زۆرینەی پەرلەمانی-یان لەدەستداوە.

ئاوێنه‌: نەسروڵڵا، لە وتارێکدا باسی لەوەكرد هەرچەندە هەڵبژاردنەكە بۆ ئەوان سەركەوتن بووە بەڵام دانی بەوەدانا، “ئەمجارە بە پێچەوانەی بارودۆخەکەی پەرلەمانەوە لە ساڵی 2018 دا، هیچ گروپێکی سیاسیی ناتوانێت بانگەشەی زۆرینە بکات.”

بەپێی ئامارێکی ڕۆیتەرز، لە هەڵبژاردنەكەدا، حزبوڵڵا و هاوپەیمانەکانی 62 کورسییان بەدەستهێنا، بەمەش زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانیان لەدەستدا کە لە ساڵی 2018 دا بە بردنەوەی 71 کورسی زۆرینەی پەرلەمان بوون.

حزبوڵڵا و بزوتنەوەی ئەمەلی هاوپەیمانی سەرجەم دەنگە شیعەکانیان لە پەرلەماندا بەدەستهێناوە، بەڵام هاوپەیمانە كۆنەكانی، لە سیاسییەکانی سوننەکان و کریستیانەکان کورسییەکانیان لەدەستداوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×