نهێنی نا رازی بوونی توركیا لە ئەندامێتی سوید و فنلەندا لە هاوپەیمانی ناتۆ ئاشكرا دەكرێت
  2022-05-19       885       

ڕۆژنامەیەكی ڕوسیی باس لەوەدەكات لە بەرامبەر ئەندام بوونی هەریەكە لە سوید و فنلەندا لە پەیمانی باكوری ئەتڵەسی ( ناتۆ ) ئەنكەرە دەیەوێت چەند دەستكەوتێكی دەست بكەوێت.

ئاوێنه‌: كیریل سیمۆنۆڤ، شرۆڤەكاری ئەنجوومەنی كاروبارە نێودەوڵەتییەكان لەڕوسیا بە ڕۆژنامەی “نیزاڤیسیمایا گازێتا”ی ڕوسیی راگەیاندووە، لە ڕاستیدا ڕۆژئاوا ناچارە لە بەرامبەر ئەو پرسەدا هەندێك سازش بۆ توركیا بكات.

ئەو شرۆڤەكارە نمونەی ئەوە دێنێتەوە، كاتێك توركیا ناڕازییبوو بە دانانی ئەندرسن فۆگ ڕاسمۆسن بە ئەمینداری گشتیی ناتۆ و ناڕازییبوون بە پلانی ناتۆ بۆ وڵاتانی بەڵتیك لە ساڵی 2019، بەڵام دوای ئەوەی هەندێك دەستكەوتی بەدەستهێنا، توركیا بێدەنگ بوو.

لە دواین هەڵوێستی توركیا بەرامبەر بە ئەندام بوونی هەریەكە لە سوید و فنلەندا لە هاوپەیمانی ناتۆ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بە ئەندامبوونی فنلەندا و سوید لە ناو هاوپەیمانی ناتۆ ڕەتدەكاتەوە و دژێتی.

وتیشی، “نابێت قبوڵ بكرێت ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لە تیرۆر دەكەن بچنە ناو ناتۆ، هەڵوێستی ئێمە ئاشكرایە و دژی ئەوەین فینلەندا و سوید بچنەناو ناتۆ”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×