سەرۆكایەتی توركیا: سوێد هاوكاری سەربازی پەكەكە دەكات
  2022-05-20       632       

سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌نددییەكان لە سەرۆكایەتی توركیا ڕایگەیاند سوێد كاری نەكردووە بۆ ڕێگری لە كارو چالاكییەكانی پەكەكە لەم وڵاتەدا.

ئاوێنه‌: سەرۆكی فەرمانگەی پێوەندییەكان لە سەرۆكایەتی توركیا فەخرەدین ئاڵتوون، بۆ مێدیای فەڕمی توركیا راشیگەیاند، سوێد چەكی داوە بە پەكەكە بۆ هێرشكردنە سەر توركیا لەسەرویانەوە كردەی خۆكوژی، بەوەش نەوەستاوە پەیامی پشتیوانی بۆ یەپەگە ناردووە.

توركیا بە تووندی دژایەتی هەردوو دەوڵەتی فێنلاند و سوێد دەكات بۆ ئەندامبوون لە هاوپەیمانی ناتۆدا كە داواكارییان پێشكەشكردووە.

توركیا دەڵێ ئەم دوو دەوڵەتە پشتیوانی لە كار و چالاكییەكانی پەكەكە دەكەن.

ئەمە لە حاڵێكدا دەوڵەتی سوێد ئاماژەی بەوەكردووە كە رێكخراوی پەكەكە وەك رێكخراوێكی “تیرۆرستی” سەیر دەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×